"خوێنێك بەسەر منارەوە" ئازاری مرۆڤ و هاوارێك بە رووی بكوژاندا

:: AM:11:10:30/03/2017 ‌
جاندۆست رۆماننووسی رۆژئاوای كوردستان، دوای چوار رۆمانی بەكوردیكراوی، پێنجەمین رۆمانی بەناوی "خوێنێك بەسەر منارەوە"، نزیكە بە كوردیی لە دایك دەبێت.

شەیما عاسی، لەبارەی رۆمانی خوێنێك بەسەر منارەوە، رۆمانی شەشەمی جاندۆستە بە عەرەبی نووسرابێت و دەزگەی چاپ و وەشان و بڵاوكردنەوە لە میسڕ چاپی كردووە، بەرچاوڕوونییەكی خستووەتە ڕوو. لە بەشێكیدا دەڵێ "رۆمانەكە، پێوەندیی بە تاوانی كوشتنەوە هەیە، ئەویش كوشتنی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بووە لە یەكێك لە شەقامەكانی  شارۆكەی عامودای رۆژئاوای كوردستان".

شەیما، ئاماژە بەوەیش دەكات كه‌ ئەو رۆمانە بە زمانێكی بەرز و تەكنیكێكی ناوازە، بەرهەم هاتووە و جێی سەرسڕمانی خوێنەری عەرەبی بووە.

شەیما لە بەشێكی تری بۆچوونه‌كانی لەبارەی خوێنێك بەسەر منارەوە، دەڵێ "ئەو به‌رهه‌مه‌، بەوە لە رۆمانەكانی تری جاندۆست جیا دەكرێتەوە، جگە لەوەی بە زمانێكی جادوویی نووسراوە، هاوكات بەدوو هێڵی هاوسەنگ ڕێ دەكات، یەكەمیان هێڵی سەرەكیی رۆمانەكەیە، كاتێك دانیشتووانی عامودا بەرانبەر دیمەنی منارەی مزگەوتی گەورە رادەپەڕن، كە خوێنی لێ دەچۆڕێ، هێڵەكەی دیكە، هێڵی ئەو مێژووەیە، چیرۆكە ئۆرجیناڵەكەی ناو رۆمانەكە بە وردودرشتی باس دەكات".

سۆران عەزیز خاوەنی ماڵی وەفایی، كە خانەیەكی رۆشنبیریی و وەشانكردنی كتێبە، به‌"وشه‌"ی راگەیاند "بەم زووانە رۆمانەكە بە كوردی بڵاو دەكەنەوە، كە لە وەرگێرانی فەیسەڵ خەلیلە".




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د