له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی تری داگیركاری بۆ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی له په‌یه‌ده و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له ناوچه‌كه، له ئه‌نجامی پاشه‌كشه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایش له ڕێگرتن له هێرشی توركیا و به پێچه‌وانه‌وه گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره له به‌رانبه‌ر ڕه‌زامه‌ندی توركیا بۆ بوونی سوید و فینلاند به ئه‌ندام له ناتۆ، ئێسته په‌یه‌ده و به‌رپرسانی په‌كه‌كه هانایان بۆ ئێران بردووه، تا نێوه‌ندگیری له نێوان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاڤا و توركیا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له هێرشێكی تری توركیا بگرێت.
ڕۆژنامه‌ی "
الاخبار"ی لبنانی له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕێككه‌وتنی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناتۆ و ڕازیبوونی فینلاند و سوید به داواكانی، به واته‌ی ئه‌وه دێت، كه توركیا له وڵاتانی ڕۆژئاوا نزیك ده‌بێته‌وه و جۆرێك له پاشه‌كشه له پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات، كه ئێسته له‌سه‌ر پرسی سووریا و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردن ڕووسیا كاریگه‌ری به‌سه‌ر توركیاوه هه‌یه و به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌م دروست كردووه، به‌ڵام به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی پێوه‌ندییه‌كان و هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه بۆ توركیا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ توركیا سڵ له ئه‌نجامدانی هێرشێكی تری داگیركاری نه‌كاته‌وه، به‌مشێوه‌یه ڕووسیایش كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر دۆخه‌كه نامێنێت، بۆیه له‌و نێوه‌نده‌دا كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ نێوه‌ندگیری له نێوان هه‌سه‌ده و توركیا بكات.
زۆرترین هێزی ڕژێمی به‌عسی سووریا به سه‌رۆكایه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی په‌یه‌ده بڵاوه پێ ده‌كات
ئه‌گه‌رچی تا ئێسته هیچ لایه‌ك به فه‌رمی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕۆژنامه لبنانییه‌كه كه سه‌ر به حزبوڵای لبنانییه، حزبوڵایش به یه‌كێك له گرووپه میلیشیا به‌كرێگیراوه‌كانی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه به ڕاست هه‌ژمار ده‌كرێت و هه‌مووان به دوای ورده‌كاری ئه‌و هه‌وڵ و لێكگه‌یشتن كه ئێران و په‌یه‌ده به نهێنی پێی گه‌یشتوون و په‌رده‌یش له‌سه‌ر بوونی پێوه‌ندی له نێوان تاران و په‌كه‌كه هه‌ڵده‌داته‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه ئامانجی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌نگاوی یه‌كه‌م بریتییه هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و نه‌هێشتنی گرژییه‌كان له نێوان هه‌ردوولا، دواتریش به ڕه‌زامه‌ندی په‌یه‌ده و هه‌سه‌ده زۆرترین هێزی ڕژێمی به‌عسی سووریا به سه‌رۆكایه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی په‌یه‌ده بڵاوه پێ ده‌كات، چونكه هه‌مووان گه‌یشتوون به‌و بڕوایه‌ی كه دوای ڕێككه‌وتنی توركیا له‌گه‌ڵ ناتۆ، هه‌ڕه‌شه‌كان زۆر ڕژد و گه‌وره‌تر ده‌بن.
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك توركیا هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی هێرشی داگیركاری بۆ سه‌ر ڕۆژئاڤا نه‌دا، به‌ڵام پاش ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سوید و فینلاند دووباره ئیبراهیم كالن گوته‌بێژ به ناوی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا دووپاتی كرده‌وه، توركیا پێشتریش ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی باكوری سووریا ئه‌نجام داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فشاری زۆریشمان له‌سه‌ر دروستكراوه، به‌ڵام سووربووین و هێرشه‌كانمان ئه‌نجام داوه، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانمان، سه‌ركۆماریش به ڕوونی و توندی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه له هه‌ر چركه‌ساتێك ئه‌گه‌ری هێرشه‌كه‌مان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری سووریا بوونی هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان ئه‌نجام داوه و هیچ به‌ربه‌رستێكی مه‌یدانی له‌به‌رده‌م هێرشه‌كه بوونی نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ی تا ئێسته هێرشه‌كه‌ی توركیای ڕاگرتووه، بریتییه له هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا به پله‌ی یه‌كه‌م و دواتریش ئه‌مه‌ریكا، چونكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا به به‌رده‌وامی ڕۆژانه به ئاسمانی ناوچه‌ی مالكییه تا منبج و ته‌لره‌فعه‌ت ده‌سووڕێنه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی سه‌ربازی ڕووسیا به سه‌ركرده‌كانی په‌یه‌ده‌یان ڕاگه‌یاندووه، كه ئ‌وان چیتر توانای پاراستنی ناوچه‌كه‌یان نییه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی دیمه‌شق بێت، ده‌توانن ناوچه‌كه بپارێزن، چونكه هێزه‌كانی ڕووسیا له‌سه‌ر داوای ئه‌سه‌د هاتوون، بۆیه به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیمه‌شقیش مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ناتوانن به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ بڕیاری پاراستنی ناوچه‌كه بده‌ن.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئێران ده‌یه‌وێ په‌یه‌ده و هه‌سه‌ده ڕازی بكات، كه ته‌واوی ناوچه‌كان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عسی سووریا بكات، له‌گه‌ڵ توركیایش دووباره باس له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه بكه‌ن، كه له نێوان هه‌ردوو وڵات پێشتر واژووی له‌سه‌ر كراوه، ئێسته‌یش تاران هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕكردووه‌ته‌وه، تا هێلی سنووری نێوان توركیا و سووریا به ته‌واوی بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی و میلیشیاكان و هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عسی سووریای لێ بڵاوه پێ بكات. به تایبه‌تیش له ناوچه سنوورییه‌كانی سنووری پارێزگه‌ی حه‌له‌ب به دیاریكراویش له ناوچه‌كانی منبج و ته‌لره‌فعه‌ت، كه پێشبینی ده‌كرێ ئامانجی سه‌ره‌كی هێرشه‌كه‌ی توركیا بكه‌ن، له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی.