لە داهێنانێکی نوێ و سەرنجڕاکیش بۆ یەکەمجار لە جامی جیهانیی 2022 له وڵاتی قەتەر، تەکنیکێکی نیمچە ئۆتۆماتیکه بۆ دەستنیشانکردنی ئۆفساید بەکار دەهێندرێت.
ئەم تەکنیكە نوێیە ئاسانکاری زۆر بۆ بڕیارەکانی ناوبژیوان و یاریدەدەرکانی دەکات لە هەژمارکردنی ئۆفساید.
داهێنانە سەرسورهێنەرەکە لە رێگهی جێگیر کردنی هەستەوەرێک لە چەقی تۆپدا کاری پێدەکرێت، لە هەمان کاتیشدا 12 کامێرا لە گۆشەی جیاوازی بنمیچی یاریگه (سەقف) جێگیر دەکرێن، کە بەخێرایی 50 جار لە چرکەیدا 29 خاڵی هەر یاریزانێک تۆمار دەکات، ئەمەش دەستنیشان کردن و بڕیاردان لە ئۆفساید خێراتر و وردتر دەکات، به تایبهتی بۆ دیاریکردنی 29 خاڵی هەر یاریزانێک بە خێرایی 50 جار لە چرکەیەکدا.
مۆندیالی قهتهڕ له 21ی 11ی ئهمساڵ له قهتهڕ دهست پێ دهكات و له 18-12 كۆتایی دێت.
ئامادهكردن- فهرحان جوبرائیل