راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا مەرجەكانی گرێبەستە نوێیەكەی محەمەد سەڵاحی ئه‌ستێره‌ی یانەی لیڤەرپوولیان ئاشكرا كرد، كه مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵییه.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژە بەوە ده‌كه‌ن، كاپتنی هەڵبژاردەی میسر زۆرترین مووچە لە مێژووی یانەی لیڤه‌رپوول وەردەگرێت.
یانه‌ی لیڤەرپوول شه‌وی رابردوو بڵاوی كرده‌وه، محه‌مه‌د سەڵاح گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ تیپەکەدا واژوو کردووە، بەبێ ئەوەی ماوەکەی یان بەهاکەی دیاریی بکه‌ن.
بەڵام رۆژنامەی دەیلی مەیلی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، گرێبەستە نوێیەکەی سەڵاح لە "ئەنفیڵد" تا مانگی حوزەیرانی 2025 ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه "گرێبەستە نوێیەکەی سەڵاح بریتییە لە وەرگرتنی 400 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا"، ئاماژەی بەوەش کرد ئەم گرێبەستە وای کردووە سەڵاح ببێتە خاوه‌ن بەرزترین مووچە لە مێژووی لیڤەرپوولدا.
گرێبەستە کۆنەکەی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول لە 30ی حوزەیرانی 2023 کۆتایی دەهات، هەردوولاش لە چەند مانگی رابردوودا بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه دانوستانێکی دوورودرێژ و سەختیان کرد، پێش ئەوەی ئێواره‌ی هەینی بگەنە رێککەوتن.
محه‌مه‌د سەڵاح وەرزی رابردوو لە خولی نایابی ئینگلتەرا لەگەڵ لیڤەرپوول 23 گۆڵی تۆمارکرد و پێڵاوی زێڕینی پرێمەرلیگی وه‌ك گۆڵكار به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سۆن هیونگ مینی یاریزانی تۆتنهام وه‌رگرت.
بە گشتی یاریزانە میسرییەكه، كه تەمەنی 30 ساڵە، لە 254 یارییدا له‌گه‌ڵ یانه سووره‌كه، 156 گۆڵی لە پاڵەوانیه‌تییە جیاوازەکاندا تۆمارکردووە.
سه‌ڵاح لە 2017 لە یانه‌ی رۆمای ئیتالییه‌وه پێوەندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە کرد.