راپۆرتێكی رۆژنامەوانی له ئیسپانیا بڵاوی كرده‌وه، یانەی بارسێلۆنا نزیكە لە بەدەستهێنانی پێشكەوتنێكی دارایی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا و خه‌ریكه كێشه داراییه‌كانی به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌چن.
بارسێلۆنا دوو رۆژ لەمەوبەر 207 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی لە بەرانبەر فرۆشتنی بەشێک لە مافی پەخشکردنی یارییەکانی به‌ده‌ست هێنا.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی تهمووز بڵاوی كرده‌وه، ئیدارەی بارسا ئێسته کار دەکات بۆ فرۆشتنی 15%ی مافی پەخشی تەلەفزیۆنیی یارییه‌كانی بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ.
یانەکە هەوڵ دەدات ئەم بابەتە تەواو بکات، پێش 17ی تەمموز، کە وادەی گەشتی یانه‌كه‌یه بۆ ئەمریکا و له‌وێدا ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو ده‌كات.
یانه‌ی بارسێلۆنا له لای خۆیه‌وه 200 ملیۆن یۆرۆ له‌م بڕە پارەیە بۆ گرێبەستەكانی ئه‌م هاوینە تەرخان دەکات.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بارسێلۆنا ئه‌م یاریزانه‌ی كردووه‌ته ئامانج، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه به‌شێكیان بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، ئه‌وانیش رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی (بایرن میونشن)، کۆندێ (سێڤییا)، بێرناردۆ سێلڤا (مانچێستەر سیتی)، رافینیا (لیدز یونایتد)، سیزار ئیزپیلیکوێتا و مارکۆس ئەڵۆنسۆ (چێڵسی).