سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان له‌و دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه"، ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌دات و ده‌ڵێ، ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌ری ته‌نیا پارێزگایه‌ك نییه و نوێنه‌ری هه‌موو كوردستانه.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌ری ته‌نیا پارێزگایه‌ك نییه و نوێنه‌ری هه‌موو كوردستانه
له ماوه‌ی رابردوودا كۆبوونهوهیهكتان له‌گه‌ڵ پلاسخارت كرد، ده‌مه‌وێ بزانم حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان ئاگه‌داری چین له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان؟
چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و ماوه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه له نێوان ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كان كراوه، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وانه هه‌مووی راوێژكاری بووه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بۆچوونه‌كان یه‌كبخرێن و هه‌ر شتێكیش بڕیاری لێ بدرێت، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام زانیاری ئه‌وه‌م نییه كه كه‌ی كۆبوونه‌وه ده‌كرێ.
ئه‌و بۆچوونانه‌ی پێشتر هه‌بوون هه‌مووی قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێ یان نا، ئێسته فریا ناكه‌ون هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، رای تۆ چییه؟
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی بابه‌تێكی سیاسیی سه‌یر ده‌كرێ كه له هه‌ر وڵاتێكدا ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كان سه‌قامگیر بن، هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌داخه‌وه ناتوانرێ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێ و ده‌ركه‌وت كه لایه‌نه‌كان سازانیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه نییه كه ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه.
پرسی بڕیاردان له‌سه‌ر چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن ترسی نه‌خستووه‌ته دڵی حزبه بچووكه‌كان یان ئه‌وانه‌ی كورسییان له په‌رله‌مان كه‌مه؟
نا هیچ پێوه‌ندی به حزبه بچووكه‌كانه‌وه نییه، چونكه ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌ری ته‌نیا پارێزگایه‌ك نییه و نوێنه‌ری هه‌موو كوردستانه، دابه‌شكردنی زۆن له هه‌ڵبژاردن لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ده‌نگده‌ره كه ناتوانێ ده‌نگ به هه‌موو كه‌سێك بدات، ئێسته باسی یه‌ك زۆنی له كوردستان ده‌كه‌ین، چۆن ده‌بێت به هه‌ڵبژاردن ئه‌وه تۆخ بكه‌ینه‌وه؟ بۆیه ده‌بێت یاسای هه‌ڵبژاردن یه‌ك زۆن بێت و چوار بازنه‌یی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ناگونجێت و ته‌نیا بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان گونجاوه.
له‌سه‌ر عێراق پرسیار ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه به ئه‌زموونێكی فاشیل داده‌نرێ هه‌ڵبژاردن بكرێ و حزبی براوه نه‌توانێ حكوومه‌ت دروست بكات؟ ده‌مه‌وێ راست له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق بزانم؟
پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراق پرسیاری ئاڵۆزی بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان دروست كردووه كه ئایا ئه‌و پرۆسه‌ی له 2003 ده‌ستی پێ كردووه ماوه یان نه‌ماوه؟ ده‌بێت حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه، چونكه له‌وكاته‌دا باسی دیموكراسی و سازان ده‌كرا، بۆیه كێشه‌ی عێراق كێشه‌ی هه‌ڵبژاردن نییه و ته‌نگژه‌ی ده‌وه‌ڵه‌ته، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی باسیشی ده‌كرێ هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌دایه.
كورد ده‌توانێ ئۆپۆزسیۆن بێ له عێراقدا؟
من باسی كورد ناكه‌م، باسی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م كه پێویسته به هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق بكه‌ن، ئێسته باسی هه‌ندێك كه‌س ده‌كرێ كه ده‌كرێنه‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لێره‌ش پرسیارێكی تر دێته پێشه‌وه، ئایا كه‌س له عێراق ئه‌زموونی باشی له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌بووه؟ ئه‌و پرسیاره پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن.
كه‌واته تۆ پێت وایه كه‌س له عێراقدا ئه‌زموونی باشی له‌گه‌ڵ كوردستان نه‌بووه؟
من چاوه‌ڕێی ئه‌و وه‌ڵامه له‌ڕێی ئێوه‌وه له له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م.
با ئه‌مه دوا پرسیارم بێ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد ده‌كرێ به به‌غدا، یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تری ده‌وروبه‌ر؟
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت چاكسازیی زیاتر له بواری ئابووری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات، به‌ڵام هه‌رگیز ناكرێ حكوومه‌ت به‌راورد بكه‌ین به به‌غدا و ناوچه‌كانی تری دراوسێ و هه‌موو كاتێك ئه‌و به‌راورده هه‌ڵه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌رده‌وام پێویستمان به به‌خۆداچوونه‌وه هه‌یه.