دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌زیره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رای گه‌یاندبوو كه ده‌یان هۆ هه‌ن بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی، هۆشداریشی به چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی دابوو به‌وه‌ی چاوه‌ڕێ سبه‌ی بكه‌ن. ئه‌مڕۆ سه‌ركرده و هه‌وادارانی ئه‌و ره‌وته تووڕه‌یی خۆیان راگه‌یاندووه و رای ده‌گه‌یه‌نن، چاوه‌ڕێ یه‌ك ئاماژه له سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن تا بێنه ناو شه‌قامه‌كان.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناوی دێت، له تویتێكدا رای گه‌یاندووه كه بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی، ده‌یان هۆكار هه‌ن. هه‌ڕه‌شه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگیش كرد كه چاوه‌ڕێی سبه‌ی بكه‌ن.
دوای ئه‌و تویت و بڵاوكراوه‌یه، ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی سه‌در رای گه‌یاندووه، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و تویته‌ی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در بڵاو بووه‌ته‌وه، تووڕه‌ییه‌كی زۆر له ناو ره‌تی سه‌در ده‌بینرێت. بۆیه ده‌ڵێم رۆڵه‌كانی ره‌وتی سه‌در سه‌رجه‌میان ئاماده‌ن بۆ هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌ك.
زیاتر گوتوویه‌تی رۆڵه‌كانی ره‌وتی سه‌در هه‌میشه ئاماده‌ییان هه‌بووه بۆ هه‌ر ئه‌ركێك پێیان بسپێرێت، ئه‌وان ئه‌ماده‌ن به یه‌ك ئاماژه له سه‌رۆكه‌كه‌یان، بێنه ناو شه‌قامه‌كان و خۆپێشاندان بكه‌ن و مان بگرن، ئه‌ویش بۆ راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له وڵات‌دا.
سه‌ركرده‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌در دووپاتی كرده‌وه، ئێسته ته‌واوی عێراقییه‌كان چاوه‌ڕێ هه‌واڵێك له حه‌نانه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو شه‌قامه‌كان و تووڕه‌یی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.
پرۆسه‌ی سیاسی له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه له عێراقدا تووشی بنبه‌ست بووه، له ئاكامدا ره‌وتی سه‌در كه 73 كورسییان له په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌بووه، به یه‌كجاری كشانه‌وه، ئێسته‌یش چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كه لایه‌نه شیعییه‌كان له خۆ ده‌گرێت، له دوای چه‌ندان كۆبوونه‌وه له ناو خۆیان و لایه‌نه‌كانی تر بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێ، به‌هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشتوون. بۆیه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا هه‌ر به بنبه‌ستی ماوه‌ته‌وه.