ئەمڕۆ شەموو دووی تهمووز، یانەی پاریس سانجێرمان وردەکارییەکانی کەمپی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ راگه‌یاند و هیچ حیسابێكیشی بۆ راهێنه‌ری تیپه‌كه نه‌كرد.
یانه‌ی پاریس له پێگه‌ی فه‌رمیی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه تیپه‌كه‌یان له چواری تهمووز ده‌ست به كه‌مپه‌كه‌ی ده‌كات و له ماوه‌ی دوو رۆژدا پشكنینی فیزیكی و پزیشكی بۆ یاریزانه‌كان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، یاریزانە نێودەوڵەتییەکانیش کە لەگەڵ هەڵبژاردە نیشتمانییەکانیان بەشدارییان لە یارییه نێودەوڵەتییه‌كانی مانگی رابردوو كردووه، لە 11ی تەمووزدا بەشداری کەمپەکە دەکەن.
پاریس سانجێرمان دووپاتی كرده‌وه، یاریزانی نوێی یانه‌كه‌یان "ڤێتینا"ی پۆرتوگالی پێوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شقی یانه‌كه‌یانه‌وه ده‌كات، كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به گرێبه‌ستێك تا ساڵی 2027 چووه ریزه‌كانی پاڵه‌وانی فڕه‌نسا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، بەیاننامەکەی یانه‌ی پاریس پشتگوێخستنێكی گه‌وره‌ی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری تیپه‌كه‌ی تێدا به‌دی ده‌كرێت، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش ئاماژەیە بۆ دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی له رۆژانی داهاتوودا، هه‌رچه‌نده ساڵێک له گرێبەستەکەی ماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌كه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ راگەیاندنی گرێبەستکردن لەگەڵ کریستۆڤ گالتێی راهێنەری نوێ یانه‌كه و دوورخستنه‌وه‌ی پۆچێتینۆ.
پاریس سانجێرمان لە 15ی تەمووزەوە یارییە دۆستانەکانی دەست پێ دەکات، یه‌كه‌میان بەرانبەر یانەی کۆفێ، کە یەکێکە لە یانەکانی خولی پلە دووی فڕەنسا، دواتر لە گەشتی هاوینەدا له ژاپۆن، سێ یاریی بەرانبەر یانه‌كانی کاواساکی فرۆنتاڵ، ئۆراوا رێد دایمۆندز و گامبا ئۆساکا لە 20 و 23 و 25ی ئەم مانگە ئه‌نجام ده‌دات.