دوای ئەوەی سالوبێرۆی 25 ساڵان ون دەبێ، مارێك لە باخچەی پشتەوەی ماڵەوەیان دەبینن و گومان دەكەن مارەكە قوتی دابێ، گومانەكە دەبێت به راستی و جەستەكەی لە نێو هەناوی مارەكە دەردەهێنرێت.
رۆژنامەی "دەیڵی مەیڵ"ی بهریتانی بڵاوی كردووەتەوە، دانیشتووانی ئەو شوێنە، كێردێكی گەورەیان بەكار هێنا بۆ پچڕینی هەناوی مارەكە، دواتر جەستەی قوربانییەكەیان بە تەواوی لەناو هەناوی مارەكەدا دۆزییەوە، درێژیی مارەكەیش 7 مەترە بووە.
لە شەوی یەكشەمی رابردووەوە، سالوبیرۆ ون بووە، لەوكاتەوەی لە گوندی نائیەی دوورگەی سولاویستی رۆژئاوای ئیندۆنۆسیا لەناو دارخورماكاندا بووە.
ئەنجوومهنی گوندەكە دەڵێ "خەڵك لە دارستانی خورمادا، گوێیان لە هاوارێك بووبوو، دواتر جەستەی ئەو كەسەیان لەناو گەدەی ئەو مارەدا دۆزییەوە.
مێدیاكان بڵاویان كردەوە كە خێزانی ئەو كەسە، لەوكاتەدا لەو دوور بوونە و تا وێنە و ڤیدیۆی هەواڵەكە بڵاو نەبووەتەوە، بەو رووداوەیان نەزانیوە.