گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ده‌كات كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێكهاتووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده كراون و كێشه‌یان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی تهمووز، فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له ده‌ره‌وه هاورده كراون "بڕاوه‌ن یا ده‌ستكاری شانسیان كراوه" له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك دروست كراوه كه چاره‌سه‌ری ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه بكات.
لیژنه‌كه نوێنه‌ری گومرگ و به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی تێدایه
له‌ماوه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنوێنی نوێی بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل ده‌ركرد، به‌شێك له ئۆتۆمبێل كه هاورده كرابوون له چوارچێوه‌ی رێنوێنییه‌كان نه‌بوون كه وه‌ك هاتوچۆ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات چه‌ند هه‌زار ئۆتۆمبێلێك ده‌بن.
حاجی زانیاری زیاتری له‌باره‌ی لیژنه‌كه‌ی ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆ دا و گوتی، لیژنه‌كه نوێنه‌ری گومرگ و به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی تێدایه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به ڕێنوێنییه‌ك ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه دوو جۆر ئۆتۆمبێلی لێدراو هه‌یه تۆمار ده‌كرێت و هه‌یشه تۆمار ناكرێت، ئه‌وانه‌ی تۆمار ناكرێت به‌پێی رێنوێنییه‌كان نییه كه هاورده كراون، بۆیه تۆمار ناكرێن، به‌ڵام كه له هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه پێویسته چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت.
وشه/ بڵند ئیبراهیم