ده‌زگه‌ی مین بڵاوی كرده‌وه كه گرێبه‌ستێكیان بۆ پاككردنه‌وه‌ی باشیك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تدا واژوو كردووه.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین پێشوازی پۆل لین به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ستێرلینگ له عێراق كرد و گرێبه‌ستێكی نوێی له‌گه‌ڵدا واژوو كرد.
سه‌رۆكی ده‌زگه تیشكی خسته سه‌ر چۆنیه‌تیی كاركردنی كۆمپانیا و رێكخراوه‌كانی بواری كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان كه هاوكارێكی باش بوون بۆ ده‌زگه‌كه له‌پێناو زوو پاككردنه‌وه‌ی ناوچه مینڕێژكراوه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ئازاد كراون.
ئه‌و روونی كرده‌وه هه‌ر ئه‌وه وای كردووه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گرێبه‌ستێك له نێوان ده‌زگه‌ی مین و كۆمپانیای ستێرلینگ واژوو كرا كه به‌پێی ئه‌م گرێبه‌سته، كۆمپانیای ناوبراو ده‌ستبه‌كار ده‌بێت له شاره‌دێی باشیك بۆ پاككردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی ئاو و وێستگه‌كانی كاره‌با و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان و فه‌رمانگه حكوومییه‌كان له بۆمبی چێنراو و پاشماوه جه‌نگییه‌كان.
هه‌روه‌ها تیمه‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌ی (EOD)ی ده‌زگه هه‌ڵده‌ستن به‌كاری ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و بۆمبه چێنراو و ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه جه‌نگییانه‌ی كه كۆمپانیای ناوبراو پووچه‌ڵیان ده‌كاته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م گرێبه‌سته بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئۆفیسی (WRA) بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كردووه.