مزگەوتێك ئاڵای هاورەگەزخوازانی بەرز كردەوە

:: AM:12:46:03/07/2022 ‌
ئەمڕۆ شەموو مزگەوتێك لە بەرلین، ئاڵای هاوڕەگەزخوازانی بەرز کردەوە بۆ پشتگیری لە كۆمەڵگەی هاورەگەزباز و رەگەز گۆڕاوەكان، بەمشێوەیە بووە یەكەم مزگەوتی ئیسلامی لە جیهاندا كە پشتگیری لە کۆمەڵگەی "ئێل جی بی تی" بكات.

رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاوی كردەوە " مزگەوتی ئیبن روشد كە بانگەشەی ئەوە دەكات تاكە مزگەوتی لیبڕاڵە لە وڵاتەكەدا، ئاڵای رەنگاورەنگی هاورەگەزخوازانی لە پێشەوەی مزگەوتەكە بەرز کردەوە، بە ئامادەبوونی چەند كەسێكی كەم"

ئەوەی جێگەی ئاماژەیە، هەڵكردنی ئاڵاكە لە ژێر دروشمی " خۆشەویستی حەڵاڵە" بوو.

محەمەد ئەلیكیتاب یەكێكە لە شەش ئیمامەكەی مزگەوتی ئیبن روشد، گوتی " دامەزراوەی ئایینی شوێنێكی ئارامە بۆ كەسانی جیاواز، بۆیە دەتوانن دیوی شاراوەی رۆحییان ئەزموون بكەن"

لە درێژەی قسەكانیدا ئەم ئیمامە دەڵێ " هیوادارم زۆر لە مزگەوتەكانی تر ئەم هەڵوێستە بنوێنن، یان هەر هیچ نەبێت ئاماژەی نەرێنی بۆ كەسانی هاورەگەزخواز و رەگەزگۆڕاو نیشان بدەن.


وشە - تایبه‌ت