مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاته‌دا كۆ ده‌بێته‌وه. ده‌گوترێ سه‌ردانه‌كه پێوه‌ندی به گه‌یاندنی په‌یامێكی ئێران بۆ وڵاته‌كه هه‌یه.
سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی ته‌مووز، ئه‌نجام ده‌درێت و گه‌شته‌كه‌ش دوای سه‌ردانی ئه‌و بۆ تاران دێت و به‌ر له گه‌شته‌كه‌ی تارانیش، سه‌ردانی سعوودیه‌ی كردبوو.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێت مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی كازمی بۆ سعوودیه، راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی گه‌شته‌كه‌ی تارانی بێت. ئه‌و له ماوه‌ی رابردوودا ناوبژیوانی دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه‌ی كردووه و له‌م رووه‌وه هه‌نگاوی گرنگی ناوه.
به‌گوێره‌ی
ئیلنا، ئێران و سعوودیه له رابردوودا كۆمه‌ڵێك كێشه و ناكۆكی قووڵیان هه‌بووه و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هه‌ردوو وڵات، ده‌خوازن پێوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه. به‌غدا رۆڵی هه‌بووه له كۆكردنه‌وه‌ی دیپلۆماتكارانی ئه‌و دوو وڵاته له‌گه‌ڵ یه‌كتر. ده‌گوترێ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خۆی ناوبژیوانی ئه‌م دانوستانانه ده‌كات و نامه و داخوازییه‌كانی هه‌ردوو لایه‌ن ئاڵوگۆڕ ده‌كات.
ئێران و سعوودیه دوای ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان ئاڵۆز بوو، كه سعوودیه كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی شیعه‌ی له سێداره دا
ئێران و سعوودیه دوای ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان ئاڵۆز بوو، كه سعوودیه كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی شیعه‌ی له سێداره دا و پاشان له ئێرانیش هێرش كرایه سه‌ر كونسوڵگه‌ی سعوودیه له مه‌شهه‌د.
جگه له‌مه هه‌ردوو وڵات له ساڵانی رابردوودا له یه‌مه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له جه‌نگدا بوون. ئێران یارمه‌تی حووسییه‌كان و سعوودیه‌ش سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی له دژی حووسییه‌كانی ده‌كرد.