كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی هه‌لی كارێكی راگه‌یاند، بۆ گرێبه‌ستێكی سێ مانگه و ئه‌و كاره‌ی به "باشترین پیشه‌ی سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی" ناو بردووه.
رۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، هه‌لی كاره‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "ئیردهۆم" له ویلایه‌تی تێنیسی راگه‌یه‌نراوه، ئه‌و كه‌سه‌ی له ئه‌ستۆی ده‌گرێت كاری ته‌نیا بریتییه له‌وه‌ی به دنیادا بگه‌ڕێت و مووچه‌ی مانگانه‌شی بڕیاره هه‌شت هه‌زار پاوه‌ن (ده‌كاته 10 هه‌زار دۆلار) بێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته خاوه‌نی پیشه‌كه، پێویسته له كاتی ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كانیدا وێنه و گرته ڤیدیۆی خۆی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بۆ كۆمپانیاكه بڵاو بكاته‌وه و باسی ئه‌و شوێنانه بكات كه سه‌ردانی كردوون.
كۆمپانیاكه ته‌نیا چه‌ند مه‌رجێكی بۆ كه‌سه‌كه هه‌یه، بریتین له‌وه‌ی پێویسته ئه‌و كه‌سه شاره‌زایی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نووسین، گرتن و تۆماركردنی وێنه و گرته ڤیدیۆدا هه‌بێت و توانایه‌كی به‌هێزی له هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌سفكردنی شته‌كاندا هه‌بێت.
له ساڵی 2009، هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانی به ناوی "بێن سووتال" پیشه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی به ده‌ست هێنا و گه‌شتێكی بۆ كه‌ناراوه‌كانی كوینزلاند له ئوسترالیا ئه‌نجام دا، دوای گه‌شته‌كه‌شی ئه‌و كاره‌ی به باشترین پیشه‌ی دنیا ناو برد.