قوتابیانی زانكۆی سۆران له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژی ئه‌و قسه‌ڵۆك و تۆمه‌تانه راگه‌یاند كه هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌س، خستوویانه‌ته پاڵ دكتور نیشتمان هاوسه‌ری ئه‌و پرۆفیسۆره‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژرا.
قوتابیان له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوسۆزی و پشتیوانی خۆیان بۆ دكتۆر نیشتمان راگه‌یاند و باسیان له‌وه كرد، له كاتێكدا دكتۆر نیشتمان له خه‌می له‌ده‌ستدانی مێرد و نزیكترین كه‌سی خۆیه‌تی، كه‌چی به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن تۆمه‌ت و قسه‌ی ناڕه‌وای ده‌خه‌نه پاڵ.
ئه‌وان ئاماژه‌یان دا ئاگادارن مامۆستاكه‌یان چه‌ندان جار نه‌رمی نواندووه و له‌و كێشه‌یه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی یه‌كێك له قوتابییه‌كان دروست بووبوو، چه‌ندان جار له مافه‌كانی خۆی خۆش بووه و دكتۆر نیشتمان كه‌سێكی زۆر نه‌رم و نیان و به‌ڕێزه و هه‌رگیز هۆكار نه‌بووه بۆ ئه‌م بابه‌ته.
هه‌وره‌ها باسیان له‌وه كرد كه له میدیاكان وه‌ك قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران ناوی به بكوژ ده‌هێنرێت، به‌ڵام كردار و ره‌فتاری ئه‌و تاوانباره به هیچ شێوه‌یه‌ك له قوتابییه‌كی زانكۆ ناوه‌شێته‌وه، بۆیه هاوكات هه‌ڕه‌شه‌یان كرد كه داوای یاسایی له دژ هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگایه‌ك تۆمار ده‌كه‌ن كه به تۆمه‌تباركردنی مامۆستاكه‌یان خۆڵ ده‌كه‌نه چاوی خه‌ڵك.
داوایان له دادگاكان كرد به زووترین كات به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و كه‌یسه‌كانی هاوشێوه زوو یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
ئه‌وان داوایان له دادگاكان كرد به زووترین كات به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و كه‌یسه‌كانی هاوشێوه زوو یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
جێی باسه به‌یانی رۆژی سێشه‌م 28ـی حوزه‌یرانی 2022، "بكوژێك" د. كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆدا دایه به‌ر فیشه‌ك و كوشتی، هاوكات پاسه‌وانێكی مه‌ده‌نیی زانكۆشی بریندار كرد، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌و رۆژه هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی دكتۆر ئیدریس عیزه‌ت حه‌مه‌خان مامۆستای كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كه هاوسه‌ری دكتۆر نیشتمان مامۆستاكه‌ی زانكۆی سۆرانه، ئه‌ویشی كوشت.
دوای ئه‌م رووداوه پۆلیس تاوانباره‌كه‌ی گرت كه له زانكۆی سۆران قوتابی بووه، كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی له زانكۆی سۆرانه‌وه بۆ زانكۆی هه‌ولێر هه‌بووه، دۆسیه‌كه‌شیان دیاره له دادگا بووه، به‌ڵام قوتابییه‌كه نه‌یویستووه دادگا كێشه‌كه یه‌كلا بكاته‌وه و هانای بۆ ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بردووه.