سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا كرد، یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه تاوتوێكردنی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و گرنگیی به‌رده‌وامیی پشتیوانی هاوپه‌یمانان بوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی ته‌مووز، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جه‌نه‌راڵ كارڵ هاریس جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا كرد، به‌یه‌كه‌وه كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگیان تاوتوێ كرد.
دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی تیرۆر و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی بارودۆخی عێراق و سووریا تاوتوێ كران.
له دیداره‌كه‌دا دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی تیرۆر و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی بارودۆخی عێراق و سووریا تاوتوێ كران.
هاوكات پێداگری له گرنگیی بره‌ودان به هاوئاهه‌نگیی ته‌ناهی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی كرایه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و سه‌قامگیربوونی دۆخی عێراق.
جێی باسه چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و گرنگیی به‌رده‌وامبوونی پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه، ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكان بوو.