هونه‌رمه‌ندانى كورد و فه‌له‌ستینى یادى ڕۆژى زه‌وى ده‌كه‌نه‌وه‌

:: AM:11:28:30/03/2017 ‌
ئه‌مڕۆ له‌ شارى هه‌ولێر، هونه‌رمه‌ندانى كورد و فه‌له‌ستینى به‌یه‌كه‌وه‌ پێشانگه‌یه‌كى هاوبه‌شى هونه‌رى ده‌كه‌نه‌وه‌ و تێیدا به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڕۆژى زه‌وى.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندى كوردى به‌شداربووى ئه‌و پێشانگه‌یه‌ هاوكار رسكن به‌"وشه‌"ى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ شارى هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندانى شێوه‌كارى كورد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندانى فه‌ڵه‌ستینى، پێشانگه‌یه‌كى هاوبه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ مێژووى ئه‌مڕۆى ڕۆژى زه‌وى فه‌ڵه‌ستین، له‌ژێر چاودێرى وه‌زیرى ڕۆشنبیرى حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌سه‌رپه‌رشتى كونسوڵخانه‌ى فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌ولێر، ئه‌و پێشانگه‌یه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و بۆماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، هونه‌رمه‌ندانى به‌شداربوو له‌ كورد و فه‌ڵه‌ستینى بریتین له‌ 30 هونه‌رمه‌ند و نزیكه‌ى 50 تابلۆى قه‌باره‌ جیاواز و بابه‌تى جیاواز نمایش ده‌كرێت تێیدا .

هه‌روه‌ها گوتی، من و هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان چه‌تۆ حه‌سه‌ن، دارا محه‌مه‌د، فه‌یسه‌ڵ عوسمان، موهه‌نه‌د مازى، ڕزگار فه‌قێ عه‌وڵا، خومار ڕه‌شید، عه‌بدوڵا عه‌ریشه‌، جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د، دلێر محه‌مه‌د، ساڵح نه‌جار، مه‌تى كنون، مینا حه‌سه‌ن، هێرۆ شه‌كر، جه‌وده‌ت خان، په‌یمان عه‌باس، دڵشاد ئیبراهیم، نه‌زیر موسلیم، محه‌مه‌د حه‌مید، ئادار تونگ، سه‌عد كه‌ریم، سه‌بهان، مه‌ولوود هادى، ئه‌حمه‌د زه‌هاوى، نیگار مه‌حموود، ئه‌حسان، محه‌مه‌د مۆفه‌ق، سۆزان زه‌ریقى، سه‌ردار قادر و سبا قه‌یسى به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ین .

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 30/3 له‌ سه‌عات پێنجی ئێواره‌ ئه‌و پێشانگه‌ هاوبه‌شه‌ بكرێته‌وه‌ له‌ شارى هه‌ولێر له‌ هۆڵى میدیا . 


هه‌ولێر- شاخه‌وان شێخانى


وشە - تایبه‌ت