كچه‌كه‌ی ترەمپ خۆبەخشانە لە كۆشكی سپی كار دەكات

:: AM:11:41:30/03/2017 ‌
ئیڤانكا ترەمپی كچی سەرۆكی ئەمەریكا، رای گەیاند كە لە كۆشی سپی وەك ڕاوێژكاری باوكی بێ هیچ پاداشت و مووچەیەك كار دەكات.

ئیڤانكا، ئەوەی  ئاشكرا كردووە كە بەبێ هیچ مووچە و پادداشتێك، ئێستە فەرمانبەری كۆشكی سپییە، ڕاوێژكاری  نافەرمیی سەرۆكە و پێگیری بە رێساكانی كۆشكەوە دەكات.

ئیڤانكا، ئەو روونكردنەوەیەی بەو هۆیە راگەیاندووە، تا ترسی گورزبەركەوتنی بەرژەوەندییەكانی كەم بكاتەوە، كە لەوانەیە بە هۆی كارەكەی پێی بكەوێت.

ئەوەیشی روونكردووەتەوە كە وابەستەی هەموو ئیتیك و پێبەندییەكی كارە لە كۆشكی سپی، هەمان ئەو بنەما و ڕێسایانە پێڕەو دەكات كە فەرمانبەرانی تر پێوەی وابەستەن، بەڵام جیاوازیی ئەو، ئەوەیە كە بێ بەرانبەر ئەو كارە دەكات.

سەرچاوە/ رۆیتەرز






وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د