فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤوتیل، هۆشداری دا له‌وه‌ی میلیشیاكانی حووسی بوونه‌ته خاوه‌نی چه‌كی سه‌ربازیی پێشكه‌وتوو به هاوكاری ئێران و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب دروست ده‌كات.
ڤوتیل له میانه‌ی گوته‌یه‌كدا له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، حووسیییه‌كان به پشتیوانی ئێران له كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن، مووشه‌ك و سیسته‌می ڕادار و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی زۆریان بڵاوه پێ كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی، هێنانی ئه‌و چه‌كه پێشكه‌وتووانه بۆ ناوچه‌كه كه له ده‌ست میلیشیاكاندان، مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر بازرگانی و كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
له‌باره‌ی عێراقه‌وه‌ش فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گوتی، كارێكی قورسه پێوه‌ره‌كان جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڵام ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كردووه بۆ زانینی ورده‌كاری ئه‌و بۆردمانانه‌ی كه له هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجام دران و بوونه‌ته هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیل له مووسڵ.
پێشتر ڕاوێژكاری وه‌زیری به‌رگریی سعوودیه لیوا ئه‌حمه‌د عه‌سیری ئاشكرای كرد، ئێران سه‌كۆی مووشه‌كی بالیستی ناردووه‌ته یه‌مه‌ن و داویه‌ته حووسییه‌كان، چوار مووشه‌كی بالیستیش له یه‌مه‌نه‌وه ئاراسته‌ی سعوودیه كراون.
هه‌روه‌ها گوتی، ئێران و حووسییه‌كان به‌نده‌ری حه‌دیده‌ی سه‌ر ده‌ریای سووریایان كردووه‌ته خاڵی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی كه‌لوپه‌له‌ی سه‌ربازی.
بزووتنه‌وه‌ی پشتیوانانی خودا (حووسییه‌كان) له ساڵی 1992 له‌سه‌ر ده‌ستی پێشڕه‌وی شیعه‌كانی یه‌مه‌ن به‌دره‌دین حووسی دامه‌زرێنرا و سه‌ر به مه‌زه‌وی یه‌زدی شیعه‌ن، ساڵی 1994 به فه‌رمی خۆیان ڕاگه‌یاند و ئه‌وان دژی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن و وڵاتانی سوننه ده‌جه‌نگن و له‌لایه‌ن ئێران و سووریا و حزبوڵای لبنانییه‌وه هاوكاری ده‌كرێن، له ساڵی 2015 ده‌ستیان به جه‌نگێكی فره‌وان كرد دژی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی یه‌مه‌ن و توانییان سه‌نعای پایته‌ختی وڵات بگرن و شكست به ته‌واوی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بهێنن، دروشمه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه چه‌كدارییه بریتییه له (اللـه اكبر، مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكا، نه‌فره‌ت له جووله‌كه، سه‌ركه‌وتن بۆ ئیسلام) دوای تێكشكاندنی حكوومه‌تی وڵات، حووسییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر سنووره‌كانی سعوودیه دروست كرد و به‌و هۆیه‌وه وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو هاوپه‌یمانیه‌تی ئیسلامی‌یان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حووسییه‌كان پێك هێنا و ده‌ستیان به بۆردمانكردنیان كرد و تا ئێسته‌ش شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وامن.