له هه‌فته‌ی 33ی دووگیانی‌دا، ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر دایك چاوه‌كانی سپی بوون و غێم بوو و له‌ناكاو ئه‌ستووربوونی له‌شت زیادی كرد (له 2 – 3 رۆژدا) به تایبه‌تی ده‌م و چاوت، تووشی ئێشی گه‌ده و هێلنج و ڕشانه‌وه بوویت، ئه‌وا به زووترین كات پێوه‌ندی به پزیشكه‌كه‌ته‌وه بكه، باره‌كه زۆر ترسناكه.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی 33ی دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، كۆرپه‌ڵه گه‌شه‌ی خێرای مێشك بووه‌ته زیادبوونی قه‌باره‌ی سه‌ری، له‌و هه‌فته‌یه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ژێر پێستدا به‌رده‌مه، كه ڕه‌نگی پێستی كۆرپه‌ڵه ده‌گۆڕێت له سووره‌وه بۆ په‌مه‌یی.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، دایك كێشى به نزیكه‌ی 400 گرام زیاد ده‌بێت له هه‌فته‌یه‌كدا، ئهستووربوونێكی كه‌می له‌ش ئاسایییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر توندت گرت له‌گه‌ڵ سهرئێشهكهش، ده‌بێت ئاگادار بیت.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، به بینینی خاڵ یان پێشچاو سپیبوون و غێم بوو و له‌ناكاو ئه‌ستووربوونی له‌شت زیادی كرد (له 2 – 3 رۆژدا) به تایبه‌تی ده‌م و چاوت، تووشی ئێشی گه‌ده و هێلنج و ڕشانه‌وه بوویت، ئه‌وا به زووترین كات پێوه‌ندی به پزیشكه‌كه‌ته‌وه بكه، باره‌كه زۆر ترسناكه.