ئه‌نجوومه‌نی ناوخۆیی گه‌ڕه‌كی قابوونی شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژێمی ئه‌سه‌دی تۆمه‌تبار كرد به بۆردمانكردنی گه‌ڕه‌كه‌كه به به‌رمیلی ته‌قه‌مه‌نی كه گازی كلۆری خنكێنه‌ر له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌بووه، به‌و هۆیه‌وه‌ش ده‌یان سڤیل و سه‌ربازی سوپای ئازاد تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوون و بۆ بنكه ته‌ندروستییه‌كان گوێزرانه‌وه.
پزیشكێكی مه‌یدانی له نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕه‌كی قابوونی شاری دیمه‌شق ئاشكرای كرد، هاووڵاتییانی سڤیل و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن به لێشاو گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه مه‌یدانییه‌كه‌یان و نیشانه‌كانی هه‌ناسه‌ته‌نگی و كێشه‌ی زۆر له سیسته‌می هه‌ناسه‌دانیان دروست بووه، به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی كلۆر، چاوه‌كانیان سوور بووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی ماسولكه‌كانی جه‌سته‌یان تووشی كێشه بووه و تا ئێسته هیچ كه‌سێك به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست نه‌داوه و زۆربه‌یان ئێسته چاره‌سه‌ری پێویستیان پێ ده‌درێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سێ هاووڵاتیی سڤیل كوژران و چه‌ندانی تریش بریندار بوون له‌میانه‌ی بۆردمانێكی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له ناوچه‌ی زملكای ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق، فڕۆكه‌كان پێنج مووشه‌كیشیان ئاراسته‌ی ناوچه چۆڵه‌كان كرد، تا ترس و دڵه‌ڕاوكێ له دڵی هێزه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه.
له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌ما، یه‌كه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گرتنه‌وه‌ی خاڵێكی ستراتیجی ناوچه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند، له به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌سه‌د و میلیشیاكانیان.
له شاری ئه‌دله‌بیش ده‌سته‌ی سیاسیی پارێزگاكه ڕێككه‌وتنی له نێوان سوپای فه‌تح و ئێرانی ڕاگه‌یاند، بۆ ده‌ستكاریكردنی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه و دانانی ڕێڕه‌وی مه‌زه‌وی و تایفی له نێو پێكهاته‌كانی گه‌لی سووریا، كه له‌لایه‌ن ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی ئه‌و وڵاته‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
له ساڵی 2011ه‌وه له چوارچێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له وڵاتاندا كه به‌و هۆیه‌وه له سووریاش خۆپێشاندان و ئاڵۆزی دروست بوو، تا ئێسته‌ش ئه‌و ئاڵۆزییانه به‌رده‌وامییان هه‌یه و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س له سووریا گیانیان له ده‌ست داوه و 12 ملیۆن كه‌سیش ئاواره بوون.