له 66یه‌مین رۆژی سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕین و خۆپێشادانهكانی ئێران، خه‌ڵك له زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌شێك له شاره‌كانی ئێران، رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و بێزاریی خۆیان له رژێمی ئیسلامی ده‌رده‌بڕن.
هه‌ر ئێسته له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، له پیرانشار ته‌رمی ئه‌و منداڵه به‌خاك ده‌سپێرێت كه ته‌مه‌نی 16 ساڵ بوو و شه‌وی رابردوو له كاتی به‌خاكسپاردنی شه‌هیدێكی تر، به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژێم شه‌هید بوو.
شه‌وی رابردوو خه‌ڵكێكی زۆر له گوندی شیناوێی پیرانشار، به دروشم و خۆپێشاندان ته‌رمی تاهیر عه‌زیزییان به‌خاك سپارد، به‌ڵام رژێم پێشی پێ گرتن و ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كرد، بۆیه‌ش كاروان قادری ته‌مه‌ن 16 ساڵ شه‌هید بوو.
له جوانڕۆ و كرماشان و بۆكان و مه‌هاباد و ده‌یان شاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، درێژه به خۆپێشاندان دراوه
ئه‌مڕۆ له جوانڕۆ و كرماشان و بۆكان و مه‌هاباد و ده‌یان شاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، درێژه به خۆپێشاندان دراوه و خۆپێشاندانی ئه‌مڕۆكه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م، سوپای پاسداران له رێی مووشه‌ك و درۆنه‌وه هێرشی كرده‌وه سه‌ر باره‌گاكانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كۆیه، كه‌مپی جێژنیكان له به‌حركه له هه‌ولێر و زڕگوێز له سلێمانی. ته‌نیا یه‌ك پێشمه‌رگه /22 ساڵ/ شه‌هید بووه.
رۆژی دووشه‌م 14ی تشرینی دووه‌می/ نۆڤێمبه‌ری 2022، سوپای پاسدارانی ئێران بۆ جاری دووه‌م له ماوه‌ی مانگ و نیوێكدا، هێرشی مووشه‌كیی كرده سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له كۆیه، دوای چه‌ند خوله‌كێك به درۆن بنكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له زڕگوێزی سلێمانی كرده ئامانج و بۆ ماوه‌یه‌كیش سنووری سیده‌كانی تۆپباران كرد. له‌و هێرشانه‌دا له كۆیه دوو كه‌س شه‌هید و شه‌شی تر بریندار بوون و زیانی مادیش به‌ر باره‌گاكانی هه‌ردوو حزب كه‌وت.
لە ماوەی دوو مانگدا ئه‌وه سێیه‌م جاره ئێران به قورسی و به مووشه‌ك باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ئامانج.
پێشتریش له رۆژی چوارشه‌م 28ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022، به به‌رنامه‌یه‌كی چڕ و داڕێژراو، كۆماری ئیسلامیی ئێران به درۆنی بۆمبڕێژكراو و مووشه‌كی دوورهاوێژ، حزبی دیموكرات له كۆیه، پارتی ئازادی كوردستان له پردێ و كۆمه‌ڵه‌كان له زڕگوێزی كرده ئامانج. ئه‌وكات بۆردمانه‌كه چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام بوو، ده‌یان شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه و سه‌تان خه‌ڵكی سڤیل ژیانیان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه و ماڵه‌كانیان چۆڵ كرد، دواتر ئێران به‌فه‌رمی وه‌ك چالاكیی خۆی ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كرده‌وه. لە ماوەی دوو مانگدا ئه‌وه سێیه‌م جاره ئێران به قورسی و به مووشه‌ك باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ئامانج.
ژینا له 13ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلووله‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.