ئه‌مه‌ریكا وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، داوای راگرتنی هێرشه‌كه ده‌كات.
كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، شه‌وی رابردوو پێشێلكارییه‌كی تری سه‌روه‌ریی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجام درا، ئه‌و وڵاته به هێرشی مووشه‌كی و درۆن، وێڕای ئه‌وه‌ی ژیانی هاووڵاتییانی سڤیلی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، بووه‌ته هۆی وێرانكردنی ژێرخانی عێراق.
ئه‌و ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێداگری كردووه له‌وه‌ی ئه‌م هێرشه بێباكانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێنرێن.
جێی باسه هه‌ر ئه‌مڕۆ یۆنامی، كونسوڵگه‌ی به‌ریتانیا له هه‌ولێر و ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵێك وڵات و دامه‌زراوه‌ی تر، هێرشی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستانیان سه‌ركۆنه كرد.
هێرشی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستانیان سه‌ركۆنه كرد.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م، سوپای پاسداران بۆ جاری سێیه‌م له دوو مانگی رابردوودا له رێی مووشه‌ك و درۆنه‌وه هێرشی كرده‌وه سه‌ر باره‌گاكانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كۆیه، كه‌مپی جێژنیكان له به‌حركه له هه‌ولێر و زڕگوێز له سلێمانی و به‌هۆیه‌وه یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی ته‌مه‌ن /22 ساڵ/ له كۆیه شه‌هید بووه.
پێشتریش له رۆژی دووشه‌م 14ی تشرینی دووه‌می/ نۆڤێمبه‌ری 2022، سوپای پاسدارانی ئێران، هێرشی مووشه‌كیی كردبووه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له كۆیه، دوای چه‌ند خوله‌كێك به درۆن بنكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له زڕگوێزی سلێمانی كرده ئامانج و بۆ ماوه‌یه‌كیش سنووری سیده‌كانی تۆپباران كرد. له‌و هێرشانه‌دا له كۆیه دوو كه‌س شه‌هید و شه‌شی تر بریندار بوون و زیانی مادیش به‌ر باره‌گاكانی هه‌ردوو حزب كه‌وت.
هه‌روه‌ها له رۆژی چوارشه‌م 28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022، به به‌رنامه‌یه‌كی چڕ و داڕێژراو، كۆماری ئیسلامیی ئێران به درۆنی بۆمبڕێژكراو و مووشه‌كی دوورهاوێژ، حزبی دیموكرات له كۆیه، پارتی ئازادی كوردستان له پردێ و كۆمه‌ڵه‌كان له زڕگوێزی كرده ئامانج. ئه‌وكات بۆردمانه‌كه چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام بوو، ده‌یان شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه و سه‌تان خه‌ڵكی سڤیل ژیانیان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه و ماڵه‌كانیان چۆڵ كرد، دواتر ئێران به‌فه‌رمی وه‌ك چالاكیی خۆی ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كرده‌وه. له ماوه‌ی دوو مانگدا ئه‌وه سێیه‌م جاره ئێران به قورسی و به مووشه‌ك باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ئامانج.