سه‌عات دووی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری تایبه‌ت بۆ سیستمی غاز له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به سیستمه‌كه بكرێت. پارێزگاری هه‌ولێریش رای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێ كاركردن به سیستمی غاز رابگیرێ تا بڕیاری نوێ و رێكار ده‌رده‌چێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێسته سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی تایبه‌ت به دوو رووداوی ته‌قینی غاز له سلێمانی و دهۆك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كان روون بكرێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند بڕیارمان له باره‌ی سیستمی غاز دا و بڕیار دراوه كاركردن به‌و سیستمه رابگیرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر روونی كرده‌وه كه سه‌عاتی دوو له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست له‌باره‌ی سیستمی غاز بگیرێته‌به‌ر، هه‌موو هۆكاره‌كان بخرێنه‌ڕوو و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان پێداچوونه‌وه‌یان پێ ده‌كرێت، داواش له هاووڵاتییان كرا كه كار به بڕیاره‌كه‌ی راگرتنی سیستمی غاز بكه‌ن، تا ئه‌وكاته‌ی رێكاره‌كان ته‌واو ده‌بن و بڕیاری نوێ ده‌رده‌چێـت.
دوێنێ شه‌و غازی شل له یه‌كێك له به‌شه ناوخۆییه‌كانی دهۆك ته‌قی، له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 33 كه‌سی تر بریندار بوون.
هاوكات رۆژی پێنجشه‌می رابردووش له سلێمانی هه‌مان رووداو رووی دا، له ئه‌نجامدا 15 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 15 كه‌سی بریندار بوون كه هه‌موویان هی یه‌ك خێزان بوون.