نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رده‌وامیی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی كوتله‌ی فه‌تح كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و كارنامه و ئه‌ركه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراقییان تاوتوێ كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عامری دووپاتی كرده‌وه ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری به‌رده‌وام بێت ده‌رفه‌تێكی مێژوویی هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن و جگه له لێكگه‌یشتن هیچ ڕێگه‌یه‌كی تر له به‌رده‌م عێراقییه‌كاندا نییه، بۆ ئه‌مه‌یش یه‌كڕیزیی سیاسی و نیشتمانی له‌نێوان هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كاندا به پێویستزانی.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی بۆ حكوومه‌تی نوێی فیدراڵیی عێراق و سه‌رخستنی كارنامه‌كه‌ی ده‌ربڕی و دووپاتی له به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌غدای به قووڵاییی ستراتیجیی هه‌رێمی كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.