له درێژه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ته‌ناهیی وڵات و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و كرده‌وه‌كانی داعش، گفتوگۆیان كرد.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتووه، هه‌ردوولا دووپاتیان له پێویستی و گرنگیی فراوانكردنی هاریكاری و هاوئاهه‌نگی زیاتری نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزه ته‌ناهییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و به‌تایه‌به‌تی له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 و له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كییان كرده‌وه.
پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ته‌ناهیی و سیاسی و سه‌روه‌ریی وڵات و پته‌وكردنی هاریكاری و به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌شی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی عێراق بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته، له‌گه‌ڵ بۆردمان و به‌ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه، ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه بوو.