پۆستەكانی ناو پارتی دابەش كرانەوە

:: PM:12:27:24/11/2022 ‌
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پۆستەكانی ناو ئەو حزبە دابەش كرانەوە، بەرپرسی مەكتەبەكانی پارتی بەسەر شارەكان دیاری كران.

دوای ئەنجامدانی كۆنگرەی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، ناوی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای شارەكان گۆڕا بۆ مەكتەبی رێكخستنی شارەكان و ئەمڕۆ بەرپرسی مەكتەبەكان دیاری كران.

ئەمڕۆ پێنجشەم 24ـی تشرینی دووەم، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا، لە كۆبوونەوەدا بەرپرسی مەكتەبەكانی پارتی دیاری كران و چەندان گۆڕانكاری نوێ‌ هەیە.

بەم شێوەیە پۆستەكان دابەش كراون: 
نەوزاد هادی، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی نەینەوا
سالار عوسمان، بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندن
چنار سەعد، بەرپرسی مەكتەبی دیراساتی پارتی
ئاراس حەسۆ میرخان، بەرپرسی وەبەرهێنان و پڕۆژەكانی پارتی
عەلی حوسێن، بەرپرسی ڕێكخستنی پارتی لە سلێمانی
ئامینا زكری، بەرپرسی بەدواداچوون
جەعفەر ئێمنكی، بەرپرسی پێوەندییەكانی پارتی
زاگرۆس فەتاح، بەرپرسی مەكتەبی كارگێڕی و دارایی پارتی
پشتیوان سادق، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای دهۆك
سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای هەولێر
كەمال كەركووكی، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای كەركووك
هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی
هێمن هەورامی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی



وشە - رامیار جەواد