سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدڕاڵیی عێراق ده‌ركرد و ده‌ڵێ، جارێكی تر دادگه‌ی فیدڕاڵیی عێراق هه‌ڵوێستێكی تری دوژمنكارانه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و، ڕێگری له‌وه كرد ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌رێم بێت كه بڕیار بوو له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵه‌وه بنێردرێ.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، لێره‌دا مه‌به‌ست بڕه پاره نیه به‌ڵكو، كێشه سه‌ره‌كییه‌كه پێشێلكردنی ماف و پڕه‌نسیبه. هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كه به‌شداریی ئێمه له هاوپه‌یمانێتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون و تێروته‌سه‌ل بووه.
په‌یامێك له سه‌رۆك بارزانییه‌وه بۆ ڕای گشتیی عێراق و كوردستان
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
جێگه‌ی داخه جارێكی تر دادگه‌ی فیدڕاڵیی عێراق هه‌ڵوێستێكی تری دوژمنكارانه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و، ڕێگری له‌وه كرد ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌رێم بێت كه بڕیار بوو له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت.
لێره‌دا مه‌به‌ست بڕه پاره نیه به‌ڵكو، كێشه سه‌ره‌كییه‌كه پێشێلكردنی ماف و پڕه‌نسیبه. هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كه به‌شداریی ئێمه له هاوپه‌یمانێتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون و تێروته‌سه‌ل بووه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه. دابینكردنی به‌شێك له شایسته دارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش كه مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه، به‌شێك بووه له‌و به‌رنامه‌یه و ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه. بۆیه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگه‌ی فیدڕاڵ، به‌ر له‌وه‌ی دژی هه‌رێمی كوردستان بێت، دژی پڕۆسه‌ی سیاسی و دژی حكوومه‌تی عێراقی و دژی به‌رنامه‌ی خودی هاوپه‌یمانێتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تیشه.
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه هه‌ر كات كه‌شێكی ئیجابی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروست بووبێت و ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ریی گرفته‌كان هاتبێته ئارا، ده‌ستبه‌جێ دادگه‌ی فیدڕاڵی كاری بۆ تێكدانی ئه‌و ده‌رفه‌ته كردووه و به بڕیارێكی دوژمنكارانه ده‌رفه‌ته‌كه‌ی له‌بار بردووه و بووه‌ته هۆی ئاڵۆزتربوونی كێشه‌كان. دیاره ئه‌جیندایه‌كی گوماناوی جێبه‌جێ ده‌كات و جێگه‌ی دادگه‌ی شۆڕش (محكمه الپوره)ـی ڕژێمی پێشووی گرتووه‌ته‌وه.
لێره‌دا داوا له حكوومه‌تی عێراقی و لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانێتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌م هه‌ڵوێستی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌و پێشێلكاری و دژایه‌تیكردنه نیشان بده‌ن كه له‌لایه‌ن دادگه‌ی فیدڕاڵی له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
مسعوود بارزانی
25ی كانوونی دووه‌می 2023