گۆڤاری پۆله‌تیكۆ بابه‌تێكی له‌باره‌ی دۆخی ئێران و به‌رده‌وامی جموجۆڵی خۆپێشانده‌ران له‌و وڵاته بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ژنانی ئه‌و وڵاته سازش بۆ ڕژێمی ئیسلامی ئێران ناكه‌ن و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕژێمیش بۆ گۆڕینی پێناسه‌ی ڕاپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه‌كه له بزاوێكی مافخوراو و بێبهشكراوهوه بۆ دۆسێیه‌كی سیاسی بگۆڕێت، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستناهێنێت، چونكه هه‌مووان ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاوه، كه ئه‌وه‌ی له ئێران ڕوو ده‌دات شۆڕشی ژنانه، نه‌ك سیاسه‌ت و ململانێی مه‌زه‌وی و ئیتنی.
بابه‌ته
سۆزان كیانپوور نووسیویه‌تی و ده‌ڵێ، له 2007 له‌و كاته‌ی سه‌ردانی تارانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ماڵباته‌كه‌ی به‌سه‌ر بكاته‌وه، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه ئاگه‌داری جلوبه‌رگه‌كانی بووه، چونكه له‌وه دڵنیا بووه، كه نه‌پۆشینی جل به‌وشێوه‌یه‌ی كه ڕژێم فه‌رمانی پێ كردووه، تووشی گرفتی گه‌وره‌ی ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌مه پێشێلكردنی ساده‌ترین مافی هه‌ر مرۆڤێكه به گشتی و ژنان به تایبه‌تی، سۆزان كه خوێندكاری زانكۆ بووه له ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێ، كاتێك له ژیانی ئازاد و ڕه‌های ئه‌مه‌ریكاوه ده‌چیته نێو ئێرانه‌وه و ناچار ده‌بی كه هه‌موو ڕێسا و عورفه‌كانی ڕژێمی مه‌لاكان جێبه‌جێ بكه‌یت، ئه‌وكات له‌وه ده‌گه‌یت كه چه‌ند سته‌م له مرۆڤ ده‌كرێ و چۆن ئازادی پێشێل ده‌كرێ و به‌كرێگیراوه‌كانی ڕژێم ده‌ستوه‌ردان له ساده‌ترین هه‌نگاوی هه‌ر مرۆڤێك له‌و وڵاته ده‌كه‌ن و به بیانووی ئاداب و ڕه‌وشته‌وه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانت كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و ناتوانی به ئازادی هیچ هه‌نگاوێك بنێیت، له‌وێ موزیك حه‌رامه و جلی مۆدێرن حه‌رامه و سترانچڕینی ژنان حه‌رامه و شوفێریكردنی ژنان خوازراو نییه، له سه‌دان ڕووی تره‌وه ده‌یان كۆسپ و به‌ربه‌ست به ناوی "حه‌رام"بوونه‌وه له‌به‌رده‌م ژن دانراوه و هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانێكی مه‌زنی ئه‌نجام دابێت، ڕووبه‌رووی گرتن و سزا ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022 له دوای شه‌هیدكردنی ژینا مه‌هسا ئه‌مینی له ئێران ده‌ستی پێكردووه، بزاوێكی جه‌ماوه‌ری بێ سه‌ركرده‌یه و له ئه‌نجامی بێبه‌شكردن و مافخواردنی ژنان له‌لایه‌ن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوو په‌نگی خواردووه‌ته‌وه و ئێسته به ڕووی ڕژێم ته‌قیوه‌ته‌وه، بزاوه جه‌ماوه‌رییه‌كه هیچ پێوه‌ندی به سیاسه‌ت و ململانێی مه‌زه‌وی و ئیتنی له ئێرانه‌وه نییه، بگره به ڕه‌هایی له پێناوی مافی ژن و مرۆڤ تێدهكوشێت، چونكه مافی ژنان به تایبه‌تی و مرۆڤ به گشتی له‌و وڵاته له هه‌موو لایه‌كه‌وه و به ڕوونی و بێ سڵكردنه‌وه پێشێل ده‌كرێت.
ژنانی ئێران ئیتر به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی كه 40 ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه ناگرن، ئارامی و سه‌بریان كۆتایی هاتووه، بۆیه له ڕێی ئه‌و بزاوته جه‌ماوه‌رییه خۆكار و سروشتییه كه هیچ كه‌س و لایه‌نێكی له پشته‌وه نییه، هه‌موو تواناكانی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، تا به ڕووی زیاتر له 40 ساڵ سته‌م و ده‌ستدرێژی و پێشێلكاری مافه‌كانیان بوه‌ستنه‌وه و كۆتایی به حوكمی كۆنه‌په‌رستی ڕژێمی ئیسلامی له وڵاته‌كه‌یان بهێنن و بتوانن هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژن، سیاسه‌تی ترس و تۆقاندن له دوای هاتنه سه‌ر حوكمی ڕژێمی ئیسلامی به‌هێزترین ئامراز بووه تا به ڕووی ژنان بوه‌ستنه‌وه و به زۆر ڕێساكانی ڕژێمیان پێ جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌و پێناوه‌یشدا ژماره‌یه‌كی بێشوماری ژنان بوونه قوربانی كه دواترینیان ژینا ئه‌مینی بوو، به‌ڵام ئیتر بێده‌نگی كۆتایی هات و ئێسته تووڕه‌یی ژنان له لووتكه دایه و به ئاسانیش دامركانه‌وه‌ی نییه.
ڕژێم یاری و هاوكێشه‌یه‌كی به‌رده‌وام دووباره ده‌كاته‌وه، ماوه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی كۆت و به‌ند و عورفه تونده‌كان له پێشێلكردنی مافی ژن و مرۆڤ سووكتر ده‌كات و جۆرێك دڵدانه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك جارێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توندتر كار له‌سه‌ر سه‌پاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕێساكان ده‌كات و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك به‌و بیانووه ده‌خاته گرتووخانه‌وه و ژماره‌یه‌كیشیان له‌سێداره ده‌دا، به‌مشێوه‌یه ترس و تۆقین له دڵی خه‌ڵكی قووڵتر و زیاتر ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بوێری ئه‌وه لای خه‌ڵك دروست نه‌بێ، تا به ڕووی ڕژێم بوه‌ستنه‌وه.
پیره په‌ككه‌وته‌كانی ڕژێمی مه‌لاكان كه له 1979ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیان گرتووه‌ته ده‌ست، له هه‌ساره‌یه‌كی تر ده‌ژین و ئاگایان له خواست و ویستی نه‌وه‌ی تازه و پێشڤه‌چوونه‌كانی جیهان نییه و ده‌یانه‌وێ ملیۆنان مرۆڤ له كۆنه‌په‌رستی بهێڵنه‌وه و وڵات بكه‌ن به زیندانێكی گه‌وره و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی تێدا به‌ند بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر كۆتایی دێت و دوا وادهیشی ڕۆژ دوای ڕۆژ نزیكتربووهتهوه و ده‌بێته‌وه.