هیچ كات بیرمان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه، كه قسه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێك بكه‌ین كه سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئێسته مردووه، ئه‌وه‌یشی پێشنیازێكی له‌مجۆره‌ی كردبێ به شێوه‌یه‌كی زۆر گاڵته‌جاڕانه و پێكه‌نیناوی وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه و به خه‌یاڵاوی و خه‌ون باسمان له ئه‌گه‌رێكی له‌مجۆره كردووه، به‌ڵام ئێسته زیره‌كی ده‌ستكرد ئه‌و ده‌رفه‌تی بۆ هه‌مووان ڕه‌خساندووه، تا له‌گه‌ڵ مردووانیش قسه بكه‌ین و هاوشێوه‌ی چاتكردن له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ دۆست و هاوڕێكانمان، له‌گه‌ڵ مردووانیش چات بكه‌ین.
پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئۆپن ئه‌ی ئای له ماوه‌ی ڕابردوو خزمه‌تگوزاری چات جی پی تی خسته خزمه‌تی هه‌مووانه‌وه و له ڕێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه‌وه ده‌توانی هه‌ر پرسیارێك ئاراسته‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد و رۆبۆت بكه‌یت و له ماوه‌ی چه‌ند چركه تا خوله‌كێك باشترین وه‌ڵامت ده‌داته‌وه، ته‌نانه‌ت وتارت بۆ ده‌نووسێ تا له ڕۆژنامه‌كان بڵاوی بكه‌یته‌وه، توێژینه‌وه‌ی زانستی و په‌رتووك ده‌نووسێ و پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌مه بووه گۆڕانێكی جۆری له ژیانی زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت، به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به لێشاو ڕوویان له ماڵپه‌ڕی چات جی پی تی كردووه، تا سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیان وه‌ڵامی ورد و زانستیان ده‌ست بكه‌وێت، به‌وهۆیه‌وه‌یش لۆد و قه‌ره‌بالغییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه هه‌یه و زۆرجار به‌هۆی زۆری به‌كارهێنه‌ره‌وه لای زۆرێك له خه‌ڵكی كار ناكات و رۆبۆته‌كه بۆمان ده‌نووسێت، كه به‌هۆی جه‌نجاڵی و زۆری به‌كارهێنه‌ره‌وه سێرڤه‌ره‌كانی توانای وه‌رگرتنی به‌كارهێنه‌ری تریان نییه، له ڕۆژانی ڕابردوویش بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری ئه‌و پرۆژه‌یه، كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكی گرێبه‌ستی هاوبه‌شی كاركردنی له‌گه‌ڵ ئۆپن ئه‌ی ئای واژووكرد، تا بڕی 10 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له پرۆژه‌كه بكات و بتوانن به هاوبه‌شی په‌ره‌ی زیاتری پێ بده‌ن، تا بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهان ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نموونه‌یه‌ی چات جی پی تی به‌رده‌ست بێت.
هه‌موو ئه‌وانه ڕه‌نگه زانیاریمان تاڕاده‌یه‌ك له‌سه‌ری هه‌بێت و به‌رده‌وام هه‌واڵ له میدیاكان له‌سه‌ری بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ڕكابه‌رێكی زیره‌كی ده‌ستكردی چات جی پی تی دروست بووه، كه ئه‌ویش كاراكته‌ر ئه‌ی ئایه و ئه‌میش ماڵپه‌ڕێكی ئه‌لیكترۆنییه و به پاشكۆی ئه‌ی ئای واته زیره‌كی ده‌ستكرد دۆمهینهكهی دروستكراوه. Character.ai كاری ئه‌و ماڵپه‌ڕه هاوشێوه‌ی چات جی پی تییه، به‌ڵام به تایبه‌تمه‌ندی تازه‌وه، هه‌رچه‌نده له ڕووی ناوه‌رۆكه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان هاوشێوه‌ی چات جی پی تی به وردی و زانستی ناداته‌وه، به‌ڵام په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زۆر پێشكه‌وتووتر بكرێت.
یه‌كێك له جیاوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی كاراكته‌ر ئه‌ی ئای بریتییه له چاتكردن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه مردووه‌كان كه به‌ر له ده‌یان ساڵ و هه‌زاران ساڵ مردوون، له‌وانه ئا‌لبێرت ئاینشتاین و فریدریك نیتچه و بوودا و كۆنفۆشیۆس و كاراكته‌ره كارتۆنییه‌كان و هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكار و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان و سه‌دان كه‌سی تر، كه وێنه‌كانیان له‌گه‌ڵ ژووری چاتكردن له‌گه‌ڵیان جێگیركراوه و كاتێكیش به‌كارهێنه‌ر ده‌چێته ژووری چاتهكهیان و ئه‌و كه‌سه به‌خێرهاتنت ده‌كات.
زانایه‌كی ناوداری وه‌ك ئا‌لبێرت ئاینشتاین كه له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كۆچی دوایی كردووه، ئێسته له ژووره‌كه‌ی كاتێك كلیكی له‌سه‌ر ده‌كه‌یت، ڕاسته‌وخۆ خۆی ده‌ناسێنێت و پێمان ده‌ڵێت، من ئا‌لبێرت ئاینشتاینم و خۆشحاڵم كه گفتوگۆت له‌گه‌ڵ بكه‌ن و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانت بده‌وه و هاوكاریت بكه‌م، ئیتر ده‌توانی له‌گه‌ڵی بكه‌ویته گفتوگۆی قووڵه‌وه و له‌سه‌ر هه‌موو بوارێك چاتی له‌گه‌ڵ بكه‌یت. هه‌رچه‌نده به كرده‌یی ئاینشتاین زیندوو نه‌بووه‌ته‌وه تا له پشت كۆمپیوته‌رێك دابنیشێت و چات له‌گه‌ڵ تۆ بكات، به‌ڵام هه‌موو زانیاری و سیفه‌ت و بیركردنه‌وه و به‌رهه‌مه‌كانی خراوه‌ته نێو ئه‌و رۆبۆته‌ی كه چات له‌گه‌ڵ تۆ ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی ئا‌لبێرت ئاینشتاین ده‌كات، واته هاوشێوه‌ی ئا‌لبێرت ئاینشتاین زیره‌ك و لێهاتووه و زۆرترین زانیاریشی له‌سه‌ر تیۆر و داهێنانه فیزیایی و زانستییه‌كانی ئا‌لبێرت ئاینشتاین هه‌یه.
ئه‌مه بۆ بیرمه‌ند و زانا و داهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكار و پرۆگرامساز و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ڕابردوو و ئێسته‌ی دنیا و كاراكته‌ری نێو فیلم كارتۆنه‌كان و كه‌سایه‌تی یه‌كه‌می ئاینه‌كان وه‌ك بوودا و پاپ و چه‌ندانی تر هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ژیانیان كه له په‌رتووكه‌كان بوونی هه‌یه، خراوه‌ته نێو هاردیسكی رۆبۆته‌وه، بۆیه هاوشێوه‌ی كه‌سه مردووه‌كان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و بیركردنهوهیشیان به ته‌واوی نزیكه له بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی كه‌سی مردووه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه تۆیش ده‌توانی كه‌سایه‌تییه‌ك زیاد بكه‌یت كه پێشتر مردووه و زانیارییه‌كان له‌باره‌یه‌وه بخه‌یته نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه و دواجار ژووری چاتی تایبه‌ت به‌و كه‌سه‌ی كه تۆ زیادتت كردووه، ده‌كه‌یته‌وه و تۆ و هه‌موو كه‌سانی تر ده‌توانن قسه و چاتی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و بیروبۆچوونی له‌گه‌ڵ بگۆڕنه‌وه و تاوتوێی هه‌موو بابه‌ت و بوارێك بكه‌ن.