له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باس له یه‌كلابوونه‌وه‌ی دۆسیه یاساییه‌كانی نێوان لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له سلێمانی زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه جیا له‌وه‌ی كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ بوو قوباد تاڵه‌بانی بۆ گوشار دروستكردن سه‌ردانی به‌غدای كردبوو.
ماوه‌ی دوو رۆژه قوباد تاڵه‌بانی به سه‌ردانێك له به‌غدایه و زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه. به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی "وشه"، كێشه‌كان و جووڵه‌كانی لاهوور شێخ جه‌نگی وایكردووه، تاڵه‌بانی به‌په‌له سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، باسی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكات له به‌رژه‌وه‌ندی لاهوور شێخ جه‌نگی.
هه‌ریه‌ك له "لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ حیسامه‌دین تاڵه‌بانی"، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن
"وشه" زانیویه‌تی تا ئه‌مڕۆیش سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی بافڵ تاڵه‌بانی به فه‌رمی پێی راگه‌یاندوون، تۆماركردنی سكاڵای هه‌رسێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی "په‌روین كاكه‌حه‌مه، لیوا چه‌تۆ ساڵح و سه‌ردار هه‌ركی" كه دژی بافڵ تاڵه‌بانی شاهیدییان داوه، له به‌رژه‌وه‌ندی لاهوور شێخ جه‌نگی ته‌واو ده‌بێت.
وه‌ك له ده‌زگا دادوه‌رییه‌كانی به‌غدا، تیمی پارێزه‌رانی ماڵی تاڵه‌بانی ئاگادار كراونه‌ته‌وه، له یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هیچ ماده و بڕگه‌یه‌ك نییه رێ به‌وه بدات سه‌رۆك یان سكرتێر یان هاوسه‌رۆكی حزبێك، له دیدار یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبی وه‌ك سه‌رۆك یان سكرتێر هه‌ڵبژیرێت و ببێته كه‌سی یه‌كه‌م.
ئه‌وه‌یش به ته‌واوی روون كراوه‌ته‌وه كه بافڵ تاڵه‌بانی له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بێ هه‌ڵبژاردن و به‌بێ ئاماده‌بوونی لایه‌نی یاسایی و نوێنه‌ری كۆمسیۆن بووه به سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌وا شه‌رعییه‌تی یاسایی نییه.
قوباد تاڵه‌بانی له به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌كرده عێراقییه‌كان گفتوگۆی كرد، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رازی كردووه كه بڕیاره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی بافڵ تاڵه‌بانی یه‌كلا بكه‌نه‌وه، بۆیه ئێسته باس له‌وه ده‌كرێ كه هه‌ر به‌وشێوه‌یه بڕیار دراوه، جیاواز له دادگای هه‌ولێر كه كه‌یسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی لاهوور شێخ جه‌نگی یه‌كلا بووه‌ته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی داوای له سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و عه‌مار حه‌كیم و سه‌ركرده‌كانی تری شیعه كردووه، وه‌ك چۆن ئه‌وان هاوكار بوون له سێیه‌كی په‌كخه‌ر، ئێسته‌ش ئه‌وان پێویسته هاوكاری ئه‌وان بكه‌ن و جگه له‌وه‌ی ده‌بێت بڕیاره‌كه رابگرن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ركرده‌كانی شیعه به‌ڕاشكاوی گوتوویانه، نایانه‌وێ به‌هیچ جۆریك ده‌ستكاری له كاروباری كۆمسیۆن بكه‌ن و نزیك ببنه‌وه، چونكه موقته‌دا سه‌در به‌دوای هه‌ر خاڵێك و هه‌ولێكی نایاساییه بیدۆزێته‌وه تا له دژیان به‌كاری بهێنێت، بۆیه ئه‌وان بابه‌ته‌كه جێده‌هێڵن بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م هێرشی سه‌ربازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له سلێمانی كراوه‌یه، به‌تایبه‌ت كه ئێسته لاله‌زار خاوه‌نی هێزی "دووپشك" و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌مشه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دۆخی نێوان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی به ته‌واوی بته‌قێته‌وه و ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای هه‌ولێر، ئاڵۆزییه‌كان به دۆخێكی تردا یه‌كلا بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك له "لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ حیسامه‌دین تاڵه‌بانی"، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و یه‌كێتی به ناوی هه‌ردووكیانه‌وه‌یه. به‌و پێیه‌یش بێ هه‌ردووكیان موماره‌سه‌ی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.