له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2016 به‌بێ هیچ هۆكارێك، دابانی برام تێلی بۆ من كرد، پێ گوتم هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌كار لا ده‌به‌ین و ده‌بێت به زووترین كات كوردستان به‌جێ بهێڵن، ئه‌گه‌ر هه‌ر قسه‌یك بكه‌ن، بزرمان ده‌كه‌ن.
له ساڵی 2009 پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌م، دابان شه‌ده‌ڵه نوێنه‌ری یه‌كێتی بوو له ئیسپانیا، دابان وه‌كاله‌تی فرۆشتنی ڕۆنی ئۆتۆمبێلی ڤاڵڤۆڵاینی وه‌رگرت بۆ عێراق به هاوبه‌شی كۆمپانیای سه‌گرمه، له دوای ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌رگیرم كرد له 2010، گه‌ڕاینه‌وه بۆ كوردستان بۆ دامه‌زراندنی ژیانێكی نوێ له نێوان كه‌سوكارماندا، به‌ڵام له 2012 بازرگانییه‌كه‌ی دابان فه‌شه‌لی هێنا، چونكه دابان له ئیسپانیا بوو كۆمپانیای سه‌گرمه نه‌یده‌زانی چۆن كۆمپانیاكه به‌ڕێوه ببات. دابانی برام له 2011 بۆ 2012 زۆر ده‌پاڕایه‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌م هاوكاری بكات له به‌ڕێوه‌بردنی وه‌كاله‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م ڕه‌تی كرد كاریان له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام له دوای پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر، له مانگی ئاداری 2012 هاوسه‌ره‌كه‌م قه‌ناعه‌تی كرد كه كێشه‌كه بۆ دابان چاره‌سه‌ر بكات، دابان به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكه سه‌ركه‌وتوو بێت، 25%ی ده‌دات به هاوسه‌ره‌كه‌م.
سه‌رپه‌رشتی فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له گرتووخانه‌ی سووسێ ده‌كات
له دوای چوار ساڵ هه‌وڵدان، له ساڵی 2015 بۆ 2016 كۆمپانیاكه سه‌ركه‌وت له هه‌موو عێراقدا ناسرا، كه دابان زانی بارزگانییهكهی سه‌ركه‌وتوو بووه، هاوسه‌ره‌كه‌م له كاروباری كۆمپانیای خۆیدا سه‌ركه‌وتوو بووه، دابان و بانه كیتانی خێزانی دابان، ده‌ستیان كرد به كێشه هه‌ڵبه‌ستن، ھه‌رده‌م بیانوویه‌كیان له ژیانی خۆم و ھاوسه‌ره‌كه‌م ده‌گرت و وازیان نه‌هێنا تا تۆمه‌تی دزیان خسته پاڵ هاوسه‌ره‌كه‌م، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م به حیسابات به‌ره‌و رووی دابان و كۆمپانیای سه‌گرمه بووه‌وه، له 15ی ئایاری 2016 كه ده‌ركه‌وت به‌پێی ئه‌و حیساباته كه ژمێریار و وردبینی، حیساباتی كۆمپانیای سگرمه واژوویان كردبوو، ھیچ پاره‌یه‌ك له ئه‌ستۆی "میران" نییه، بۆیه تۆمه‌ته‌كه‌ی دابان و خێزانه‌كه‌ی فه‌شه‌لی هێنا، له ناچاریدا له 13/6/2016 دابان هاوسهرهكهمی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمپانیاكه لابرد، ئه‌مجاره به تۆمه‌تی خیانه‌تكردن له كۆمپانیا كه دابان ته‌له‌فۆنی بۆ كردم پێ گوتم، ئه‌گه‌ر شار به‌جێ نه‌هێڵن بزرمان ده‌كات.
من و هاوسه‌ره‌كه‌م له ناچاری گه‌ڕاینه‌وه بۆ كه‌نه‌دا. دواتر داوامان كرد له كه‌سوكار و خزمان بكه‌ونه نێوانه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بوختانه‌كانی دابان، باوكی هاوسه‌ره‌كه‌م نیشته‌جێی ئیماراته و ھیچ ئاگایه‌كی له كاری كوڕه‌كه‌ی نییه، به‌ڵام كه گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان، له 15/7/2016 بۆ چاره‌سه‌ركردنی تۆمه‌تی دووه‌می دابان شه‌ده‌ڵه، به ڕۆژی ئاشكرا له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری دابان ئۆتۆمبێلێكی ئاسایشی جامڕه‌شی ناردووه‌ته سه‌ر خه‌زوورم و زۆر خراپ لێیان داوه، برینداریان كردووه و داوای سه‌رانه‌یان لێ كردووه، كه گوتمان سه‌رانه ناده‌ین، بێ هیچ هۆكارێك دابان و باوكم خهزوورمیان زیندانی كرد گوایه ملیۆنێك دۆلاری له كۆمپانیای سه‌گرمه دزیوه، به شاهیدی درۆ و به سكاڵای ناڕِاست، موڵك و ماڵیان داگیر كردووه و حوكمی دوو ساڵ زیندانیی بۆ ده‌رچووه، له كاتێكدا ئه‌و 25 ساڵه له كوردستان نه‌ژیاوه.
دابان به ده‌می خۆی ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر هه‌ر شاهیدێك بچێت بۆ دادگا، به شه‌ق نیو ملیۆن دۆلار له شاهیده‌كان ده‌سه‌نێت". هه‌موو ده‌رگایه‌كی لێ داخستووین و به هیچ جۆرێك وازمان لێ ناهێنن، حه‌وت ساڵه خه‌زوورم ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن بتهنیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌مكوتمان بكه‌ن و سه‌رانه‌مان لێ وه‌ربگرن، كه پێوه‌ندی ده‌كه‌م به دابانی برامه‌وه، یان هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كات، یان ده‌ڵێت من ڕه‌فیقی پیاوی گه‌وره‌م.
ئه‌وه راسته تۆ له ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی باوك و براكه‌تدا كوردستانت جێهێشتووه؟
له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به وه‌ڵامی پرسیاره داوه و ده‌نگتان بۆ ده‌نێرم بۆ سه‌لماندنی هه‌ڕه‌شه‌كانی دابان شه‌ده‌ڵه‌ی برام.
قسه له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه له‌ناو ماڵباتهكانهوه حاشا له دابان شه‌ده‌ڵه كراوه ئه‌وه راسته؟
به‌ڵێ دابان كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له ناو بنه‌ماڵه‌كه‌مان، به‌تایبه‌تی كوڕی مام و كوڕه پووره‌كانم بێزار بووبوون له دابان، چونكه دابان و باوكم موڵكی باوك و باپیرانی داگیر كردوون، بۆیه له دوای ڕوودانی بابه‌ته‌كه‌ی ئێمه، داوای مافی خۆیان له دابان كرده‌وه و گوتیان دابان جارێكی تر بۆی نییه قاچ بكات به شه‌ده‌ڵه ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بووی داگیركردنی موڵكه‌كان نه‌دات.
به‌رپرسانی یه‌كێتی و له ناویاندا كوڕانی تاڵه‌بانی ده‌ستیان له‌و كاره‌دا هه‌یه؟
هیچ به‌رپرسێكی یه‌كێتی ده‌ستی له‌م كاره‌دا نییه، به‌ڵام دابان پارێزه‌ری كۆمپانیای نۆكان هێرش ئه‌حمه‌د قادر به‌كار ده‌ھێنێت دژی من و هاوسه‌ره‌كه‌م و خه‌زوورم، له ده‌نگه‌كانی بۆم ناردوون، دابان به ده‌می خۆی ده‌ڵێت قوباد، بافڵ، یان شێخ لاهوور گوێ له من ده‌گرن. قوباد تاڵه‌بانی دابان به پاكترین كه‌س ده‌بینێت له یه‌كێتی، بۆیه له پاڵ خۆی دایناوه و وا بیر ده‌كاته‌وه كه من له ژێر فشاردا ناوی براكه‌م دهزڕێنم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه ناكه‌ن و كوێرانه باوه‌ڕ به دابان ده‌كه‌ن.
هیچ به‌ڵگه‌تان هه‌یه كاری قاچاخ یان ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات؟ وه‌ك هه‌ندێك جار باست كردووه.
من هیچ بهڵگهیهكهم لا نییه و قه‌ت نه‌مگوتووه كه دابان ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌فرۆشێت، به‌ڵام بیستوومه كه دابان ئاگاداره و سه‌رپه‌رشتی فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له گرتووخانه‌ی سووسێ ده‌كات.
* دواجار ئێوه چ بڕیارێكتان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه داوه و له چاره‌سه‌ر نزیكن، یا ململانێكه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت و ئامانجی تۆ چییه له كۆتادا؟
حه‌وت ساڵه كار نه‌ما نه‌یكه‌م بۆ بهرهوڕووبوونهوهمان، بۆ ئاشكراكردنی تۆمه‌ته‌كانی دابان. من سوڵحی عهشایهریم ناوێت، لێخۆشبوونم ناوێت، هه‌میشه به دوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه كه‌وتووم، بۆیه داواكارم به زووترین كات ئه‌و كه‌یسانه‌ی له دادگا كه به ساخته هه‌ڵبه‌ستراون دژی خۆم و ھاوسه‌ره‌كه‌م و خه‌زوورم كه ھیچ پێوه‌ندییه‌كیان نییه به‌م كێشه‌یه‌وه، بوه‌ستێنرێن.
•وشه ده‌یان به‌ڵگه‌ی ده‌نگی و نووسراوی لایه و له داهاتوودا بڵاوی ده‌كاته‌وه.