شێوازی مه‌ده‌نییانه‌ی خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له پێگرتندایه و مه‌ریوان له‌و رووه‌وه پێشه‌نگه، ئه‌مڕۆ ماوه‌ی 26 رۆژه گرووپێكی ژینگه‌پارێز بۆ رێگریكردن له كاولكردنی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان، له سماقانی ناوچه‌ی سه‌رشیو خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و مانیان گرتووه.
شاره‌وانیی مه‌ریوان ماوه‌ی 17 ساڵه زبڵ و پاشماوه‌ی شار له ناوچه‌ی سماقان فڕێ ده‌دات و به شێوازی سه‌ده‌ی رابردوو، زبڵه‌كه ده‌خاته ژێر خۆڵه‌وه، به‌وه‌یش دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر تووشی ده‌یان نه‌خۆشی بوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و گوندانه چیتر له توانایاندا نه‌ماوه به‌هۆی بۆنی پیسی ئه‌و پاشماوانه كه تا دێت زیاتر كه‌ڵه‌كه ده‌بێت، له‌ناو گونده‌كانیاندا ژیان بگوزه‌رێنن.
دوای ئه‌وه‌ی چالاكانی ژینگه‌یی مه‌ریوان به‌مه‌یان زانی، دانیشتوانی گوندی ئه‌سراوای نزیك دۆڵی سماقان ده‌یانه‌وێ گونده‌كانیان له‌به‌ر بۆنی پیسی ئه‌و زبڵ و پاشماوانه چۆڵ بكه‌ن، رۆژی 17ی ئادار كۆمه‌ڵێك ژینگه‌وانی مه‌ریوان له ناوچه‌ی سماقان كۆ بوونه‌وه و مانگرتنیان راگه‌یاند.
سه‌عید باغی یه‌ك له رێكخه‌رانی ئه‌و كه‌مپینه، بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی 16 ساڵه شاره‌وانی به‌ڵێن به دانیشتوانی ناوچه‌ی سه‌رشیو ده‌دات ئه‌و گرفته‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام تا ئێسته یه‌ك له‌و به‌ڵێنانه‌یان نه‌بردووه‌ته سه‌ر و ئه‌مجاره‌یان ژینگه‌پارێزانی كوردستان به هانای گوندنشینان و ژینگه‌ی مه‌ریوانه‌وه هاتووین و چیتر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نین به‌ڵێنمان پێ بدرێت، به‌ڵكو ده‌بێ راسته‌وخۆ شاره‌وانی رۆكردنی زبڵ و پاشماوه‌كان له‌و ناوچه گه‌شتیارییه رابگرێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌تا گرووپێكی بچووك بووین ئه‌و مانگرتنه‌مان راگه‌یاند، به‌ڵام زۆر به خێرایی دانیشتوانی گونده‌كان و گرووپه ژینگه‌پارێزییه‌كان له شاره‌كانی تری رۆژهه‌ڵات، وه‌ك پاوه و سه‌قز به‌ده‌نگمانه‌وه هاتن و تێكه‌ڵ به مانگرتنه‌كه‌مان بوون.
بیژه‌ن ره‌حمانی پزیشكی پسپۆڕ له كیمیای خاك و تاقیگه، شوێنه‌واری ژێرخۆڵكردنی زبڵ له‌سه‌ر ژینگه و هاووڵاتییان بۆ "وشه" شی ده‌كاته‌وه و ئاشكرای ده‌كات، له رووی كیمیایییه‌وه پاشماوه‌كان پله‌ی پیسبوونی ئاو و خاك و هه‌وا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، ماكه قورسه كیمیایییه‌كانی وه‌ك كادمیۆم، جیوه و هه‌روه‌ها ئارسێنیك له خاكدا ده‌نیشن و له رێگه‌ی گیا و ئاژه‌ڵه‌وه تێكه‌ڵ به ماده خۆراكییه‌كانی مرۆڤ ده‌بن و ئه‌گه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و گه‌ده زیاد ده‌كه‌ن. له ئاودا، نیترات ده‌بێته هۆی پیسی و ژه‌هراویبوونی ئاوی كشتوكاڵی و خواردنه‌وه و له‌شساغیی مرۆڤ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
گرووپی ژینگه‌وانی مه‌ریوان له راپۆرتێكدا كه دۆێنێ سێشه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌دات، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌رشیو له سماقان، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به سیاسیی كراوه و ناوه‌نده‌كانی حكوومه‌ت بۆ گوشاری زیاتر خستنه‌سه‌ر خه‌ڵك، كارگێڕیی ئیتڵاعاتی شاری مه‌ریوانیان هێناوه‌ته ناو پرسه‌كه‌وه.
كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیی مه‌ریوان كه ناوی لای "وشه" پارێزراوه، ئاشكرای ده‌كات، پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زبڵ و پاشماوه‌كانی شاری مه‌ریوان له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا، یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بووه كه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌سراوا كه پێشتر شۆێنی زبڵ و پاشماوه‌كانی مه‌ریوان بووه، چه‌ندان جار شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌ت و دانیشتوانی ناوچه‌كه رووی داوه، ئه‌و پرسه هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بووه، له ڕاستیدا هه‌م شاره‌وانی هه‌م قایمقامیه‌ت نایانه‌وێ ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بێت.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، تا ئێسته چه‌ندان جار له كۆبوونه‌وه‌كانی خۆمان ئه‌م باسه‌مان خستووه‌ته به‌رباس، به‌ڵام به تێكه‌ڵكردنی ناونده‌كانی ئیتڵاعات و سوپا، هه‌موو شتێكیان تێك داوه، ته‌نیا هۆی ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا كه كێشه‌ی شوێنی زبڵه‌كان له نزیك گوندی ئه‌سراوا چاره‌سه‌ر نه‌بووه، راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به كارگێڕیی ئیتڵاعاتی مه‌ریوانه‌وه هه‌بووه.
ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی مه‌ریوان له دوای فراوانبوونی مانگرتنه‌كه، ده‌ستی كرد به گرتنی هه‌ڵسووڕێنه‌رانی ئه‌و كه‌مپینه و تا ئێسته حه‌وت چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی له مه‌ریوان گرتووه. به‌پیی زانیارییه‌كانی "وشه"، ئه‌و چالاكانه بریتین له "شه‌ریف باجوه‌ر، حه‌سه‌ن دڵهنگیز، نزار حه‌قپه‌رست، مه‌زهه‌ر موعینی، ئیدریس ڕاوه‌ند، هیوا مهنوچهری، هیوا راوش."
سه‌عید باغی، له زاری مانگرتووانه‌وه دووپاتی ده‌كاته‌وه، خواسته‌كانی ئێمه مه‌ده‌نین و داواكاریمان ئه‌وه‌یه ژینگه‌یه‌كی پاكمان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانمان تیایدا هه‌ناسه‌ی ژه‌هراوی هه‌ڵنه‌مژن، بۆیه گرتن و هه‌ڕه‌شه‌كردن یان به سیاسیكردنی پرسه‌كه نامانترسێنێت و تا ئه‌وكاته‌ی ویسته‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت و شاره‌وانی و به‌رپرسانی حكوومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زبڵ و پاشماوهكاندا نه‌كه‌ن، له مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بین.