د. محه‌مه‌د ئیحسان چاودێرى سیاسى و سه‌رۆكى پێشووى ده‌سته‌ى گشتیى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكى "وشه"دا راى ده‌گه‌یه‌نێت، ئێسته ده‌رفه‌تێكى زێڕین بۆ كورد هه‌ڵكه‌وتووه و كاتى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیییه. ئه‌و به پێویستى ده‌زانێت حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدا هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كان بدات.
دۆخى ناوچه كوردستانییه‌كان دواى پرۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ به‌كوێ ده‌گات؟
چاره‌سه‌رى كێشه و گرفته‌كانى هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌ك دواى شه‌ڕ پێویستى به كات و قوربانیدان و پاره ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه دۆخه ئاسایییهكهى جارانى، ئه‌و شوێنانه‌ى كه داعش ده‌ستى پێ گه‌یشت و داگیرى كردن، هه‌مووى وێران كرد، چونكه داعش توندڕۆترین و پیسترین دوژمنى مرۆڤایه‌تییه و زۆرترین كێشه‌ى بۆ ناوچه‌كه جێ هێشت، بۆیه ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌م ناوچانه پێویستى به ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى سیسته‌مى په‌روه‌رده و خوێندن و ته‌ندروستى ده‌بێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێویستى به كاته تا بتوانرێت چاره‌سه‌رى ته‌واوى گرفته‌كان بكرێت، له‌لایه‌نه داراییهكهشهوه چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشانه زۆر گه‌وره‌تره له تواناى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رۆڵێكى زۆر سه‌ره‌كى هه‌بێت و ده‌ستى یارمه‌تى درێژ بكات له چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه و گرفته‌كانى ئه‌م ناوچانه.
به‌و پێیه‌ى ئێوه ئه‌زموونێكى زۆرتان له ناوچه كوردستانییه‌كاندا هه‌یه، دوایین چاره‌سه‌ر و ڕێگه كه كورد له‌و ناوچانه‌دا بیگرێته‌به‌ر چییه؟
ئه‌م ناوچانه‌ى كه خوێنمان له پێناویدا ڕشتووه و به ده‌ستمان هێناوه‌ته‌وه، پێویسته قوربانى زیاترى بۆ بده‌ین و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش كارى له پێشینه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه بێت و خه‌ڵكیش زیاتر به‌رگه بگرێت، چونكه ئه‌م ناوچانه به شێوه‌یه‌ك وێران كراون، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان زۆرى پێویسته و ده‌بێت قۆناغ به قۆناغ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكرێن، له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه‌ش پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆى زیاتر بكات له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌رچه‌نده له واقیعدا به‌شێكى كه‌م نه‌بێت، ئه‌وه‌ى تر هه‌مووى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمه، به‌غداش پێویسته ئاگاى له ده‌نگى عه‌قڵ بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى سیاسه‌تى به‌غدا بووه هۆى ئه‌و بارودۆخه، ته‌نانه‌ت به‌هۆى ئه‌م سیاسه‌ته‌وه خه‌ریكبوو بارودۆخى به‌غداش تێك بچێت، ئایا ئه‌وان په‌ندیان له مێژووه‌كه‌یان وه‌رگرت؟ یان خۆیان ڕۆژێك ده‌بنه مێژوو؟ دوور نییه بچنه زبڵدانى مێژوویش.
ده‌رفه‌ت ماوه بۆ ئه‌وه‌ى كورد به نیازى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 بێت؟
ماده‌ى 140 ماده‌یه‌كى ده‌ستوورییه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، به‌ڵام حكوومه‌تى به‌غدا هه‌نگاوى پێویستى نه‌ناوه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ماده ده‌ستوورییه، بۆیه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پێویسته راپرسى له‌م ناوچانه‌دا ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕاى خه‌ڵكى ئه‌م ناوچانه ڕوون بكرێته‌وه بۆ مانه‌وه یان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كوردستان، له راپرسیشدا دوو جۆر هه‌یه، یه‌كێكیان وه‌رگرتنى ڕاى هاووڵاتییانى ناوچه‌كه و ئه‌ویتر ڕێككه‌وتنه، من ده‌ڵێم هه‌ڵبژاردنى جۆرى دووه‌م زیاتره كه ده‌بێت حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵى ڕێككه‌وتن بدات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدا له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه بۆ باوه‌شى هه‌رێمى كوردستان.
كورد له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا زۆرى كرد بۆ سوننه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر شۆڤینییانه بیر ده‌كه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌شێكیان داواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ سنوورى پێش ساڵى 2003، كورد چیتر ماوه بیكات تا له مافه‌كانى تێبگه‌ن؟
دژایه‌تییه‌كانى عه‌ره‌بى شیعه و سوننه له‌و وڵاته‌ى پێى ده‌ڵێن عێراق، له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا له به‌رامبه‌ر كورد زۆر زیاتره له دژایه‌تییه‌كانى سه‌رده‌مى سه‌دام، بۆیه تاكه ڕێگه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى كورد، یه‌كڕیزیى ناوماڵى كورده و پێویسته كورد پێداگیرى زیاتر بكات له به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى خۆیى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه، له‌به‌رئه‌وه ئێسته باشترین ده‌رفه‌ت بۆ كورد ڕه‌خساوه و نابێت ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه له ده‌ست بدرێت، چونكه له‌و ده‌رفه‌ته باشتر هه‌ڵناكه‌وێته‌وه.
بوونى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له نزیك كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى تر، مه‌ترسى نییه بۆ دروستكردنى شه‌ڕ و ئاڵۆزى بۆ ئه‌م ناوچانه له دواى ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ؟
هه‌ر زوو پێشبینى ئه‌وه‌م كردووه كه بوونى ئه‌و هێزانه ده‌بێته هۆى دروستبوونى شه‌ڕێكى تر له‌م ناوچانه‌دا، چونكه حه‌شدى شه‌عبى دامه‌زراوه‌یه‌كى ئاژاوه‌گێڕه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له توركمان و عه‌ره‌به‌كانى ئه‌م ناوچانه به‌شێكى سه‌ره‌كى ده‌بن له دروستبوونى ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌ى پێشبینیم كردووه له داهاتوودا ڕوو بدات.
بڕیارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان به فه‌رمى له داوده‌زگه حكوومییه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك، تا چه‌ند بڕیارێكى دروست و له كاتى خۆى بوو؟
هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك بڕیارێكى زۆرباش و له جێى خۆى بوو، به‌ڵام له رووى كاته‌وه بڕیاره‌كه زۆر دوا كه‌وت، ده‌بوو له ساڵى 2003 دواى ڕووخانى حكوومه‌تى به‌عس ئه‌م بڕیاره دهریكرایه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه له نێوان دوو حكوومه‌ت ناكۆكیى له‌سه‌ر هه‌بوو، واتا مادام حكوومه‌تى عێراق ئه‌و مافه به‌خۆى ده‌دات ئاڵاى عێراق له‌و ناچانه هه‌ڵبكات، ده‌بێت ئه‌و مافه به حكوومه‌تى هه‌رێمیش بدات ئاڵاى كوردستان له ته‌ك ئاڵاى عێراق بشه‌كێته‌وه، ئه‌وانه‌ى ده‌شڵێن "هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك ناده‌ستوورییه"، من نازانم باسى كام ده‌ستوور ده‌كه‌ن؟ ئه‌و ده‌ستووره‌ى ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه خۆیان له جێبه‌جێكردنى ده‌شارنه‌وه؟، پێشم وایه بڕیارى په‌رله‌مانى عێراق له دژى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك جێبه‌جێ ناكرێت.
ئه‌گه‌ر له داهاتووێكى نزیكدا ڕیفراندۆم له ناوچه كوردستانییه‌كان ئه‌نجام بدرێت و زۆرینه‌ى هاووڵاتییان ده‌نگ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه بۆ سه‌ر كوردستان بده‌ن، ئایا حكوومه‌تى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رێز له ده‌رئه‌نجامى ئه‌و راپرسییه ده‌گرن؟
دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌و ناوچانه و مسۆگه‌ركردنى ده‌نگى زۆرینه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق ده‌ست پێ بكات بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕێك نه‌كه‌وت، ئه‌وكات پێویسته كورد په‌نا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ببات بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه، دڵنیاشم كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌م ئه‌ركه‌ى خۆى هه‌ڵده‌ستێت، باشوورى سوودان به نموونه، به‌ڵام ئه‌نجامدانى ریفراندۆمیش وا به ئاسانى ناكرێت، به‌ڵكو پێویسته به‌رنامه و پلان و دیاریكردنى كات و كاتى ئه‌نجامدان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و كێشه‌ى دیاریكردنى سنوور بكرێت، بۆیه ئێمه له قۆناغێكداین پێویسته زۆر به وردى دیراساتى بۆ بكه‌ین.
پێشم وایه له‌م دوو سێ ساڵه‌ى ڕابردوو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كارى زۆر گه‌وره‌ى كردووه و به‌شێكى زۆرى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تێ گه‌یاندووه كه بۆچى ده‌مانه‌وێت ببین به ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆ بژین، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش ناچاره ڕێز له‌و داخوازییانه‌ى گه‌لى كورد بگرێت و ئێسته‌ش كات كاتى ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردییه.
به‌پێى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان هه‌تانه، پێویسته چى بكرێت بۆ دروستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستان؟
ئه‌وه‌ش پێویستى به پلانێكى ستراتیژى هه‌یه، ده‌بێت خه‌ڵكێك ئیش له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، هه‌روه‌ها گرووپێكى تر دابه‌ش بكرێت بۆ سه‌ر وڵاتانى دنیا و هه‌ر یه‌كێك كارى خۆى بكات و بڕوا بۆ ئه‌م وڵاتانه دروست بكه‌ن، له هه‌مانكاتدا له‌و پێنج وڵاته‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن كه ئه‌ندامى هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا و بۆیان ڕوون بكه‌ینه‌وه بۆچى ده‌مانه‌وێت ببین به ده‌وڵه‌ت یان پێیان ڕابگه‌یه‌نین كه هه‌موو تاقیكردنهوهیهكمان ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ عێراق، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون داخوازییه‌كانمان و مافه ڕه‌واكانى میله‌تى كورد دابین بكه‌ن، خۆشبه‌ختانه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى ڕابردوو یه‌كێتى و پارتى به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆ بوونه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنى ئه‌م لیژنانه درا بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و چوون بۆ به‌غدا و وڵاتانى ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
به ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى، هه‌ڵوێستى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر به تایبه‌تى توركیا و ئێران چۆن ده‌بێت؟
ئه‌مڕۆ له سووریا و عێراق و توركیا و ئێران‌دا هه‌ریه‌كه و به‌پێى قه‌باره‌ى خۆى كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتیان له وڵاتى خۆیاندا هه‌یه، بۆیه ئێسته ده‌رفه‌تێكى زێڕین له به‌رده‌م كورد هه‌یه و نابێت ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست ده‌ربچێت، ئه‌و وڵاتانه له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا لێدوانى جۆراوجۆر ده‌ده‌ن و دووپات له یه‌كپارچه‌یی خاكى عێراق ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له ئه‌رزى واقیعدا ناچارن دان به ده‌وڵه‌تى كوردستان بنێن و دڵنیاشم دانى پێدا ده‌نێن و لێكگهیشتنیش له نێوانمان دروست ده‌بێت و ده‌بینه دراوسێیه‌كى باش بۆ ئه‌وان، هاوكات پێوه‌ندى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیش له نێوانمان ده‌بێت، پێویسته ئه‌وه‌ش باش بزانن دروستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستان نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌وان، به‌ڵكو ده‌بێته هۆى سه‌قامگیرى زیاتر له ناوچه‌كه‌دا.
محه‌مه‌د جه‌مال