ئه‌وه‌ی له‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ژن و پیاوێكن كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هاوسه‌ری یه‌كترن، ئه‌وان له قه‌راغ شه‌قامێكدا باوه‌ش به یه‌كدا ده‌كه‌ن و یه‌كتر ماچ ده‌كه‌ن، كه‌چی له ناكاودا ئۆتۆمبێلێك به خێرایییه‌كی زۆره‌وه دێت و خۆیان پێدا ده‌كێشێت.
رۆژنامه‌ی "The China" بڵاوی كرده‌وه، دوای رووداوه‌كه ئه‌و دوو كه‌سه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام یه‌كێكیان گیانی له ده‌ست داوه، شوێنی رووداوه‌كه‌ش شاری "هیز"ـه كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمی چندونج له رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی چین.
له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، دوای خۆكێشانی به‌و دوو هاوسه‌ره، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و شوێنه‌كه جێ ده‌هێڵێت، به‌ڵام هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، دوای چه‌ند سه‌عاتێك ئه‌و شۆفێره له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه.