ئه‌براهام بوانشیڤال، هونه‌رمه‌ندێكی فڕهنساییه، به‌وه ناسراوه به‌رده‌وام نمایشی سه‌ركێشانه و سه‌رنجڕاكێش ئه‌نجام ده‌دات و نوێترین كاریشی بریتییه له كڕكه‌وتنی به‌سه‌ر هێلكه‌وه.
له دوایین ئه‌زموونی سهركێشانهیدا، بوانشیڤال هه‌ستا به كڕكه‌وتنی له‌سه‌ر 10 هێلكه و لێفه‌یه‌كی به خۆیدا دا، دوای تێپه‌ڕینی سێ هه‌فته، له كۆی 10 هێلكه كه به‌سه‌ریانه‌وه كڕ كه‌وتبوو، نۆ دانه‌یان ترووكان و هونه‌رمه‌نده‌كه بوو به دایكی نۆ جووجه‌ڵه.
ئه‌وه یه‌كه‌م كاری له‌و شێوه‌یه‌ی بوانشیڤال نییه، ئه‌و پێشتر چه‌ندان كاری تری سه‌ركێشانی كردووه، بۆ نموونه له ماوه‌ی رابردوودا، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك خۆی له‌ناو به‌ردێكدا به‌ند كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵی 2012شدا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی له‌ناو چاڵێكی داخراودا به‌سه‌ر برد، ئه‌مه جگه له تێپه‌ڕاندنی دوو هه‌فته‌ی تری ژیانی له‌ناو په‌یكه‌ری ورچێكدا.
جارێكی تر بوانیشیڤال له‌سه‌ر ستوونێك، كه به‌رزییه‌كه‌ی 18 مه‌تر بوو بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ مایه‌وه، خۆبهندكردنیشی له‌ناو شووشه‌یه‌كدا نمایشێكی تری بوو.