دوای راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، ئێسته فرۆشیاران دووباره ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به فرۆشتنی بووكه‌ڵه و یارییه جۆراوجۆره‌كانی منداڵان.
له ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا، ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه كردبوو هیچ بووكه‌ڵه‌یه‌ك بفرۆشرێت كه رووخسار و ده‌موچاوی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش چونكه ئه‌و جۆره یارییانه‌یان به جۆرێك له بتپه‌رستی هه‌ژمار ده‌كرد.
ئه‌بو محه‌مه‌د، بازرگانێكی جومله‌چیی یاری و كه‌لوپه‌لی منداڵانه، رای ده‌گه‌یه‌نێت له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌ناری رابردوو، دوای راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له‌و به‌شه‌ی مووسڵ، چه‌ند فرۆشگه‌یه‌كی فرۆشتنی ئه‌و جۆره بووكه‌ڵانه كراونه‌ته‌وه، ئێسته‌ش ژماره‌ی فرۆشگه‌كان گه‌یشتوونه‌ته 15 دانه.
ئه‌بو محه‌مه‌د له فرۆشگه‌ی "سه‌عد بۆ فرۆشتنی یارییه‌كانی منداڵان" بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی "رۆیته‌رز" ئاماژه‌ی به‌وه داوه، پێشوازیی كڕیاران ئێسته باشتره له پێشوو و بازرگانییه‌كه خه‌ریكه ده‌بووژێته‌وه.
ئه‌و پیاوه، یارییه‌كانی منداڵان له وڵاتی چینه‌وه هاورده ده‌كات و هیواخوازه، منداڵانی مووسڵ هاوشێوه‌ی پێش ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، بتوانن چێژ له ژیانی منداڵی و یارییه ئاسایییه‌كان وه‌ربگرن.