گۆرانیی "No Frauds" دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی، توانی بینه‌رێكی به‌رچاو له خۆی كۆ بكاته‌وه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی یوتیوبدا، زیاتر له 12 ملیۆن بینه‌ری هه‌بێت.
له گۆرانییه‌كه‌دا هه‌رسێ گۆرانیبێژی ناسراوی راپ، نیكی میناج، دریك و لیل وینی به‌شدارن، تا ئێسته سه‌ركه‌وتوو بووه و بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی هه‌وادارانی ئه‌و سێ گۆرانیبێژه.
كلیپه‌كه له كۆمه‌ڵێك جێگه و دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێشی شاری له‌نده‌ن وێنه‌ی گیراوه، له‌وانه‌ش پردی وێستمینسته‌ر، پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی "ئیب تایم" بڵاوی كرده‌وه، ته‌نیا رۆژێك به‌ر له روودانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی مانگی رابردوو له‌و شوێنه‌دا، دیمه‌نه‌كانی كلیپه‌كه تۆمار كراون.
سه‌رچاوه/ سپوتنیك