وه‌رزی هاوین له هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه وه‌رزی سووتانی فویلپه‌مپ و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینه به‌راورد به نرخه‌كه‌ی له وه‌رزه‌كانی تر، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان رای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مساڵ لیژنه‌كانیان له‌و وه‌رزه‌دا زیاتر ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی كوالێتیی به‌نزین، به‌ڵام له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ، بابه‌ته‌كه به خواست و خستنه‌ڕووی بازاڕ ده‌به‌ستنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی نیسان/ئه‌پریل، نافیز ناوپردانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند، له وه‌رزی هاویندا هاوتای زیادبوونی كێشه‌كانی به‌نزین، ژماره‌ی لیژنه گه‌ڕۆكه‌كانی چاودێری و پشكنینی به‌نزیخانه‌كانیش زیاد ده‌بن.
ئه‌وه‌شی گوت، لیژنه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانن، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه و سه‌رپه‌رشتیی كاره‌كانیان ده‌كرێت، هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك كوالێتییه‌كه‌ی له خوار ئاستی دیاریكراوه‌وه بێت، سزا ده‌درێت، سزاكه له پێبژاردنی یه‌ك تا پێنج ملیۆن دیناره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته داخستنی كاتی و داخستنی یه‌كجاریش.
له‌باره‌ی نرخه‌وه ناوپردانی ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئێسته ته‌نیا به‌نزینی بازرگانی ده‌فرۆشرێت، ئه‌مه‌ش چونكه به‌نزینخانه حكوومییه‌كان نه‌یانتوانی له نرخدا ركابه‌ریی به‌نزینخانه تایبه‌ته‌كان بكه‌ن، بۆیه له ئێسته‌دا نرخ پێوه‌سته به ركابه‌ریی نێوان به‌نزینخانه تایبه‌ته‌كان و خواست و خستنه‌ڕووه‌وه.
عه‌بدولسه‌مه‌د كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، له دهۆك جیاواز له دوو پارێزگاكه‌ی تری هه‌رێم، كوالێتی به‌نزین دوو تا سێ پله به‌رزتره، له ئێسته‌دا كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی كوالێتیی به‌نزین له پارێزگاكه‌دا نییه، له سه‌رجه‌م به‌نزینخانه‌كانیشدا ژماره ته‌له‌فۆنی لیژنه‌كانی پشكنین هه‌ڵواسراوه و هاووڵاتییان و شۆفێران له حالچه‌تی بوونی سه‌رپێچی له‌و به‌نزینخانانه‌دا، ده‌توانن پێوه‌ندییان پێوه بكه‌ن.
له‌باره‌ی نرخی به‌نزین له دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌گه‌رچی بابه‌ته‌كه پێوه‌سته به خواست و خستنه‌ڕووه‌وه، به‌ڵام به گشتی ئێسته نرخ جێگیره، جۆره‌كانی به‌نزینی نۆڕماڵ و موحه‌سه‌نی توركی نرخیان له نێوان 600 تا 700 دیناره بۆ لیترێك، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخیش له هاویندا پێوه‌سته به هاتنی به‌نزین له ده‌ره‌وه و به‌رهه‌می ناوخۆیی، ئه‌گه‌ر كێشه له‌و دوو سه‌رچاوه‌یه‌دا دروست نه‌بێت، ئه‌وا پێشبینی ناكرێت نرخ به‌رز ببێته‌وه.