راسین بریگۆنتا، ناوی ئه‌و كچه‌یه كه له بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدا بوو و به هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه مرد.
به‌ر له مردنی، بریگۆنتا ئه‌و كاته‌ی له نه‌خۆشخانه بوو، نامه‌یه‌كی بۆ كه‌سوكاری نووسی و داوای ورده‌كاریی رێوڕه‌سمی ناشتنه‌كه‌ی و ئه‌و كارانه‌ی كرد كه ده‌یه‌وێت بۆ ته‌رمه‌كه‌ی بكرێت و به گوته‌ی خۆی، ویستوویه‌تی كه ده‌مرێت "جوان بێت".
رۆژنامه‌ی "میره‌ر"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و كچه داوای ئه‌وه‌ی كردووه كه كراسێكی گوڵڕه‌نگی تایبه‌تی له‌به‌ر بكه‌ن، هاوكات ورده‌كاریی شێوازی جوانكاری و مكیاجه‌كانیشی بۆ روون كردوونه‌ته‌وه كه ویستوویه‌تی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی بكرێت.
رۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رۆلین بریگۆنتا خوشكی ئه‌و كچه‌یه و رای ده‌گه‌یه‌نێت، راسین پێی گوتین، "كه مردم، ده‌مه‌وێت به جوانی بمرم".
كه‌سوكاری راسین رایان گه‌یاند، ئه‌وان داواكارییه‌كانی كچه‌كه‌یان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كردووه، ئه‌مه‌ش دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ته‌رمه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه.
كچه‌كه رۆژی 17ی نیسان/ ئه‌پرێل، له ناوچه‌ی داڤاو له باشووری وڵاتی فلیپین مرد، ئه‌مه‌ش دوای ململانێیه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی ئێسك.