چوار په‌رلەمانتاری كوردستان لە ئەوروپا به‌ هه‌ڵه‌یه‌كى زه‌قه‌وه‌ گیران

:: AM:02:48:28/04/2017 ‌
دواى ده‌نگدانه‌وى زۆرى تویژه‌ران و هاووڵاتیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیییه‌كان مامۆستایەكی زانكۆ لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ، چوار په رلەمانتار كە گوزارشت لە چوار  فراكسیۆنی سەرەكی ناو پارلەمان دەكەن ( گۆڕان و یەكێتیی  و كۆمەڵ و یەكگرتوو) ،  نامەیەكی پر لە هەڵە  و كەمو كورتی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئەوروپا دەكەن .

بەوتەی هاورێ حەسەن حەمە ، مامۆستای زانكۆ ، " ئەو نامەیە كە واژووى ئەو چوار پەرلەمانتارەی  لەسەرە، چەندین هەڵەی شەرمەزار كەری تێدایە كە لەڕووی دیبلۆماسیەوە ئەگەری زۆرە كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌.

لەو هەڵانەی كە لە نامەكەدا هەیە:
 
1- لایەنەكانی نامەكە هێشتا هیچ شتێكیان نەنوسیوە و هیچ داواكارییەكیان لە لایەنی بەرامبەر نەكردووە هیوای بەختێكی باش و باشی بۆ لایەنی بەرامبەر دەخوازن كە ئەمە پێویستە لەكۆتایی نامەكەوە بێت. 

2-  تەواوی نامەكە نامەیەكی تایپ كراوە بەڵام لەسەری سەرەوە كە نوسراوە بۆ : نامەكە بە قەڵەمی جافی شین نوسراوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئەوروپا كە هەم وشەی ئەوروپا هەڵە نوسراوەو هەمیش وشەی سەرۆكایەتی ، وشەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئەوروپا بەقەڵەمی جافی شین نوسراوە و بەمەش جیاوازە لە تەواوی نوسینی نامەكە. 
 
3- نامەكە چەندین هەڵەی تایپی تێدایە كە مایكرۆسۆفت ۆرد خۆی ئەو هەڵانە دیاری دەكات و وشە هەڵەكە سوور دەبێت بەڵام نازانم ئەو برادەرانە بۆ نەپەرژاونەتە سەر ئەو هەڵانە چاكی بكەن. 

4-  نامە كە هەڵەی گرامەری زۆری تێدایە و ئینگلیزیەكی ڕەكیكە پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە. 

5- نامەكە وا دیارە پێشتر بە كوردی نوسراوە و هەمان تەعبیری كوردی بە شێوەی حەرفی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیزی.

 بۆنمونە سەیری ئەم دێڕەی كۆتایی بكەن كە من شتی وام لە ئینگلیزیدا نەبینیووە: 

we are sure that you will do your possible best efforts to support us in the above main points: 

6- لەپێش ناوی ئەو چوار پەرلەمانتارە دەبوو بنوسرایە  (Yours sincerely)  یان (Yours faithfully ) بەڵام هیچ تەعبیرێكی لەو شێوەیەی تێدانیە.








وشە - محەمەد میران