له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ده‌یبینین، چۆنیه‌تیی دروستكردنی تاتۆ ڕوون كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه ئه‌و جۆره تاتۆیه‌یه كه به ئاسایی و ئاسانی ناسڕێته‌وه و بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه.
مه‌ره‌كه‌بێكی تایبه‌ت له ڕێی ئامێرێكی تایبه‌ته‌وه ده‌خرێته چینه قووڵه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ی پێست كه تاتۆی لێ ده‌كرێ، به‌گوێره‌ی نه‌خشه و هێما و وێنه‌كه كه ده‌كرێته تاتۆ، مه‌ره‌كه‌ب له قووڵایی پێست بڵاو ده‌بێته‌وه و مه‌ره‌كه‌به‌كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بڵاو ده‌كرێته‌وه، كاتێك خانه‌كانی خوێن هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر ناتوانن به ته‌واوی له‌ناوی ببه‌ن.
بۆ سڕینه‌وه‌ی تاتۆكه، ده‌بێ به ئامێری لیزه‌ر مه‌ره‌كه‌ب ده‌ربكه‌ینه ده‌ره‌وه و له‌ناوی ببه‌ن، ئه‌و بڕه كه‌مه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه، خانه‌كانی خوێن ده‌توانن به‌سه‌ریدا زاڵ بن و له‌ناوی ببه‌ن.