له وڵاتی سه‌نگافووره، نه‌ریتێكی جیاواز هه‌یه كه بۆ خه‌ڵكی زۆربه‌ی دنیا سه‌یره، ئه‌وه‌ش ئاماده‌بوونه به دیار یه‌كه‌م شه‌وی بووكێنیی كچه‌كه‌یان، خانه‌واده‌یه‌ك ئه‌و دیارده‌یه‌ی خۆیانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
له شاری "وۆدلاندز" له وڵاتی سه‌نگافووره، خانه‌واده‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڤیدیۆی یه‌كه‌م شه‌وی بووكێنیی كچه 19 ساڵییه‌كه‌یانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێ ته‌واوی خانه‌واده‌كه به‌دیارییه‌وه دانیشتوون، ئه‌مه‌ش نه‌ریتێكی هه‌ندێك هۆزی ئه‌و وڵاته‌یه.
نه‌ریتی ئه‌و خانه‌وادانه وایه، ده‌بێ له یه‌كه‌م شه‌وی بووكێنیدا، ده‌رگه‌كان دانه‌خرێ و له پێش چاوی خزمه هه‌ره نزیكه‌كانیان، شه‌وه‌كه ته‌واو بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێكه له شانازییان و نایانه‌وێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و نه‌ریته ببن.
مامی زاوا كه له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كه‌م شه‌وی هاوسه‌رگیریی خۆشی به هه‌مان شێوه قه‌ره‌باڵغ بووه و پڕ بووه له خزم و كه‌س، ئه‌و له‌و كاته‌دا ته‌مه‌نی 28 ساڵ بووه.
له‌به‌ر نه‌گونجانی دیمه‌نه‌كان، ڤیدیۆكه‌مان بڵاونه‌كرده‌وه.