به‌ 10 ڕۆژ كێشی له‌شتان دابه‌زێنن

:: PM:03:34:11/05/2017 ‌

زیادبوونی كێش یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان و  زۆر ڕێگە هەیە بۆ ڕزگاربوون لە كێشی زیادەی لەش، بۆیە خەڵكی بەردەوام بەدوای باشترین چارەسەر دەگەڕێن، چونكە زیاد بوونی كێش هۆكارێكە بۆ دروست بوونی چەندان نەخۆشی وەكو گیرانی خوێنبەرەكانی دڵ و جەڵتە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەگەڵ نەخۆشی شەكرە، كە ئەم نەخۆشیانە رێخۆشكەرن بۆ نزیكبوونەوە لە مردن، لە خوارەوە ئێمەش باشترین و ئاسانترین ڕێگەتان بۆ دەخەینەڕوو تا بتوانن بێ ماندووبوون و بەشێوەیەكی خێرا و كاریگەری كێشی لەشتان كەم بكەنەوە و لەو مەترسیانە خۆتان دوور بخەنەوە.

ئەگەر دەتەوێت كێشی لەشت كەم بكەیتەوە بە شێوەیەكی خێرا و بێ‌ ئەنجامدانی هیچ وەرزشێك لێرەدا باشترین گیراوە دەخەینە ڕوو كە لە ماوەی 10 رۆژدا بە شێوەیەكی بەرچاو كێشی لەشتان دادەبەزێنێت.

ئەم گیراوەیە یارمەتی كرداری هەرس دەدات، میتابۆلیزمی لەش ڕێك دەخات و یارمەتی كردنەدەرەوەی ژەهری لەش دەدات،  هەروەها یارمەتی دروستكردنی ئەلكالینی بەرگەهەوا دەدات لە گەدە دا لەگەڵ ترشەكان  توانەوەی چەوری خێرا و ئاسانتر دەكات.

دارچین یارمەتی توانەوەی خۆراك دەدات لە لەشدا و هەستی تێربوون زیاد دەكات. هەروەها دەست دەگرێت بەسەر بەرهەمهێنانی ئەنسۆلیندا و یارمەتی تێَكشكاندنی كاربۆهیدرات دەدات. لە راستیدا باشترین رێگایە بۆ دابەزاندنی كێش بەبێ‌ زیاد بوونی میتابۆلیزمی لەش. هەروەها یارمەتی سووتانی كالۆری دەدات ئەگەر هیچ جوڵەیەكیش ئەنجام نەدرێت، بەم گیراوەیەی خوارەوە دەبێت.
پێكهاتەی گیراوەكە:
* دوو كەوچك هەنگوینی ئەندامی.
* كەوچكێك دارچین.
* كوپێك یان 240 میلیلیتر ئاو.

سەرەتا ئاوەكە دەكولێنین و پاشان دارچینەكەی تێ دەكەین تا كەمێك بەیەكەوە دەكوڵێن، پاشان وازی لێ بهێنن تا سارد دەبێتەوە و دواتر هەنگوینەكەی تێ بكەن، ئنجا رۆژانە بەیانیان بەر لە خواردنی هەر خواردن و خواردنەوەیەك پەرداخێك لەم گیراوەیە بخۆنەوە و لەماوەی 10 ڕۆژدا كاریگەرییە سیحرییەكەی دەردەكەوێ و بەرەو لاوازبوونی تەواوەتی و ڕزگاربوونی هەمیشەیی لە قەڵەوی هەنگاو دەنێن.

سەرچاوە/thehealthawareness




وشە - ئاوات ئازاد