جگه له ته‌رخانكردنی 19%ی بودجه‌ی وڵات ده‌یان ملیار دۆلاریش قه‌رزداره
سێ ساڵه جه‌نگی داعش به‌رده‌وامه، له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كانى كڕینى چه‌ك عێراق هیچ زانیارییه‌ك به په‌رله‌مانتارانى نادات، په‌رله‌مانتارانى عێراق ده‌ڵێن قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كانى كڕینى چه‌ك له عێراق زۆر گه‌وره‌یه، چونكه به‌رزترین رێژى بودجه بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌چێت و ئه‌و وه‌زاره‌ته هیچ ساڵێك حیسابى خیتامى نییه و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ناكات.
نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتاری كورد له لیژنه‌ی ئابووری په‌رله‌مانی عێراق، به"وشه"ى راگه‌یاند، گه‌نده‌ڵیى زۆر له گرێبه‌سته‌كانى چه‌ك له عێراقدا هه‌ن و له ساڵى 2004ه‌وه تا ئێسته عێراق به‌رده‌وامه له كڕینى چه‌ك به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
زیاتر ده‌ڵێ، "به‌رنامه‌یه‌ك له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا دانرابوو به‌رده‌وام چه‌ك ره‌وانه‌ى عێراق بكرێت و وه‌زاره‌تى دارایى له به‌رامبه‌ردا پاره‌كه‌ى بدات، به‌ڵام هیچ كه‌سێك تا ئێسته ئاگه‌دارى چه‌ندیه‌تى و چۆنیه‌تى خه‌رجییه‌كانى ئه‌و به‌رنامه‌یه نییه و كه‌سیش وه‌ڵامى پرسیارى په‌رله‌مانتاران ناداته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق ئاماژه‌ی دا، "به‌رنامه‌ى ئه‌و گرێبه‌سته به‌ناوى (SNH) بوو كه تا ئێسته زۆر ناشه‌فافه و ده‌ست به ورده‌كارییه‌كانى ناگات، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى عێراق گرێبه‌ستى كڕٍینى چه‌كى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له رووسیا و چیك هه‌یه و له‌و گرێبه‌ستانه‌دا جیاوازى نێوان خه‌رجى و بوونى چه‌كه‌كه زۆره و گه‌نده‌ڵیى گه‌وره‌ى تێدا كراوه".
"عێراق له بودجه‌ى 2017 دوو گرێبه‌ستى كڕینى چه‌كى هه‌یه له‌گه‌ڵ چین به گوژمه‌ى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به گوژمه‌ى دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار، واته پێنج ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ چه‌ك دانراوه، به‌ڵام تا ئێسته به‌شێك له‌و چه‌كانه به‌پێى گرێبه‌سته‌كان وه‌رگیراون" نه‌جیب وای گوت.
دووپاتى كرده‌وه، "قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كانى كڕینى چه‌ك له عێراقدا زۆر گه‌وره‌ن، چونكه به‌رزترین ڕێژه‌ى بودجه بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌چێت و ئه‌و وه‌زاره‌ته هیچ ساڵێك حیسابى خیتامى و ورده‌كارییه‌كانى خه‌رجییه‌كانى ئاشكرا نییه".
ئه‌و راى گه‌یاند، "به پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه به ئێمه دراون، عێراق تا كۆتای 2016 بڕی 107 ملیار دۆلار قه‌رزدار بووه و قه‌رزی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بووه، ئه‌و بڕه‌ش ده‌بێته سێ به‌ش، به‌شی یه‌كه‌م بڕی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی رژێمی پێشووی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته كه ئه‌ویش له ئه‌نجامی گرێبه‌ستی چه‌ك و هه‌روه‌ها به‌هۆی شه‌ڕی كوێت و ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ئه‌و رژێمه كردی، ئێسته‌ش به‌شێكى تر له‌و چه‌كانه‌ى له عێراق به‌كار هاتوون به‌قه‌رز له‌سه‌ر عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت".
هاوكات شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق و شاره‌زا له كاروبارى سه‌ربازى بۆ "وشه" گوتى، "سیاسه‌تى كڕینى چه‌ك له هه‌موو دنیادا پێوه‌سته به سیاسه‌تى فه‌رمانڕه‌وایی له عێراق كه به ئاراسته‌یه‌كى نادروست گوزه‌رى كردووه، بۆیه پرۆسه‌ى كڕینى چه‌ك و گرێبه‌ست به‌شێوه‌یه‌كى نادروست به‌ڕێوه ده‌چێت".
زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر قسه‌كردن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى بێت له عێراقدا، بێگومان ئه‌وه بووه‌ته دیارده‌یه‌كى گشتى و وه‌ك حاڵه‌ت نابینرێت و گه‌نده‌ڵى سه‌رله‌به‌رى پرۆسه‌ى فه‌رمانڕه‌وایی گرتووه‌ته‌وه".
شوان ئاماژه‌ى دا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره‌یه‌كى زۆر بۆ بوارى چه‌ك ته‌رخان ده‌كرێت كه ساڵانه له سه‌رووى 19% بودجه‌یه، گه‌نده‌ڵى زۆرى تێ ده‌كه‌وێت سه‌ربارى ئه‌وانه‌یشى به‌قه‌رز كڕاون.