زیاتر له 74 وڵات له دنیادا، تووشی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆری بۆ ئه‌و وڵاتانه دروست كردووه، بۆ نموونه له بریتانیا ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كانی په‌ك خستووه و زیانیشی به وڵاتانی زلهێزی وه‌ك چین و ڕووسیا گه‌یاندووه.
به‌شێكی زۆری ئه‌و وڵاتانه به‌هۆی ڤایرۆسی "وانا دیكربتۆر" تووشبوون وه‌ك ڕووسیا، چین، هیندستان، ئیسپانیا و ئۆكرانیا، ڤایرۆسه‌كه داویه‌تی له 45 هه‌زار ماڵپه‌ڕ له دنیادا، زۆربه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ش ڕووسین، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ هێشتا ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی تووشبوون، زیاتریش بێت.
هه‌ندێك له پسپۆڕانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، ئه‌م هێرشه به مه‌ترسیدار و تۆقێنه‌ر ناوزه‌ند ده‌كه‌ن، چونكه كاری ڕۆژانه‌ی زۆرێك له وڵاتانی دنیا په‌ك ده‌خات.
"تیرێزا مای" سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ده‌ڵێ، ئه‌م هێرشه ئه‌لیكترۆنییه، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و به مه‌به‌ست هه‌ندێ وڵات و ده‌سته‌ی گرتووه‌ته‌وه و به هێرشێكی نێوده‌وڵه‌تی ناوی ده‌بات به‌ڵام ناوی ئه‌و وڵات و ده‌ستانه‌ی نه‌هێنا كه له پشت ئه‌م كاره‌وه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له ته‌واوی ده‌زگه‌كانی بواری ته‌ندروستی له بریتانیا، كێشه‌ی گه‌وره دروست بوو، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی نه‌خۆشخانه‌كان كردبوو، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هێرشه‌كه له ڕۆژانی داهاتوو، زیاتر بڵاو ببێته‌وه.