ڕۆژی بڵاوبوونەوەی نۆكیا 3310 ڕاگەیەنرا

:: AM:10:17:13/05/2017 ‌

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دووبارە خستنەبازاڕی ڤێرژنێكی تری نۆكیا 3310، هەوادارانی ئەو مۆبایلە چاوەڕوانی ئەوەش بخرێتە بازاڕەوە، بۆ ئەوەی بیكڕن، چونكە یادگاری كۆنی زۆریان لەگەڵ ئەو جۆرە مۆبایلەدا هەیە.

كۆمپانیای بەرهەمهێنی نۆكیا 3310ی نوێ دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی دووبارە دروستكردنەوەی ئەو جۆرە مۆبایلە ئاشكرای كرد، دوای سێ مانگی تر نۆكیا 3310 لە بازاڕەكان دەبێ، شارەزایانیش ئەمە بە هەڵەیەكی زۆر گەورە ناو دەبەن، چونكە بە پێی ئەو قسەی كۆمپانیاكە بێ دەبێ لە 24ی ئەم مانگە بەرهەمەكە لە بازاڕەكان بڵاو بكرێتەوە.

ڕاپۆرتە میدیایییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە تا ئێستە نۆكیا تەنیا كاتی خستنەڕووی بڵاو كردووەتەوە و دیار نییە بۆ یەكەم جار لە كام وڵات ئەو مۆبایلە دەخرێتە بازاڕەكانەوە و نمایش دەكرێت، چونكە بڕیارە هەر لە 24ی ئەم مانگەوە لە ڕێوڕەسمێكدا مۆبایلە تازەكە ڕەوانەی بازاڕەكان بكرێت.

ئەو ڤێرژنە تازەیەی نۆكیا 3310 تایبەتمەندییە بنەڕەتییەكانی خۆی پاراستووە و توانای پاترییەی زۆر بەهێزە و یاریی مارەكەی تێدایە و كامێرای پشتەوەی دوو مێگاپێكسلە و شاشەیەكی ڕەنگاوڕەنگی LED هەیە و دەتوانرێ میمۆریشی تێ بكرێت.

بڕیارە نرخی ئەو ڤێرژنە نوێیەی نۆكیا 50 پاوەند بێ و بە ڕەنگەكانی سوور و زەردە و شین و سلڤەر بوونی هەیە.

سەرچاوە/سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د