ماكس چالاكێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه و له ڕێی پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب، زۆر شتی جیاواز بڵاو ده‌كاته‌وه تا زۆرترین ته‌ماشاكه‌ر و سه‌بسكرایبی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان جۆل مۆریسی هاوڕێی ئه‌وی كرده ئامانج و ته‌ماشاكه‌ر و سه‌بسكرایبی بۆ خۆی زیاد كرد.
جۆل له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی ماكس ڕێك كه‌وتن كه به كامێرای شاراوه (پڕانك) له‌گه‌ڵ ماكسدا بكه‌ن و ڤیدیۆكه‌ی بڵاو بكه‌نه‌وه، كه بریتی بوو له‌وه‌ی وا نیشان بده‌ن كه ئه‌و دووه ناپاكی له‌گه‌ڵ ماكسدا ده‌كه‌ن و له پشت ئه‌وه‌وه پێوه‌ندیی سه‌رجێییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی به ماكس ده‌ڵێن بڕۆ ماڵه‌وه ببینه چۆن جۆل و خوشكه‌كه‌ت ناپاكیت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به شڵه‌ژاوی ده‌ڕوات و ده‌بینێت هه‌ردووكیان له‌سه‌ر جێی نوستنهكهدان و خه‌ریكی سهرجێیین، بۆیه به تووڕه‌یی هێرش ده‌كاته سه‌ر كوڕه هاوڕێكه‌ی، تا خوشكه‌كه‌ی به پێكه‌نینه‌وه ئاشكرای ده‌كات و پێی ده‌ڵێن كه ئه‌مه ته‌نیا بۆ خۆشی بووه.
ماكس ده‌ڵێت: ئه‌م جۆره پڕانكه هیچ خۆشییه‌كی تیادا نییه و هه‌رگیز قبووڵ نییه، به ناوی یاریشه‌وه شتی له‌و جۆره بكرێت، چونكه ئه‌وه خوشكمه و ئه‌وه‌ش هاوڕێمه، ناكرێ بۆ گاڵته‌ش بیر له شتی له‌و جۆره بكه‌نه‌وه.
ئه‌م ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رای ناوه‌ته‌وه.