ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاو بووەتەوە، تێیدا یەكێك لە قەڵەوترین و قورسترین كەسەكانی دنیای تێدا دەردەكەوێ و بە ئەمبۆلانس براوەتە نەخۆشخانە و بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئامادە دەكرێ.
ئەو پیاوە خەڵكی وڵاتی مەكسیكە و وەك لە ڤیدیۆكە دەیبینن، كێشی یەكجار زۆرە و بە تەواوی كێشەی بۆ دروست بووە، بۆیە بەناچاری پەنا دەباتە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەشی، بۆ ئەمەش تیمێكی 10 كەسی پێویست بووە تا گەیشتووەتە نەخۆشخانە و بردنی بۆ ژووری نەشتەركاری.