ئایفۆن8 نرخەكەی چەند دەبێت؟

:: PM:12:24:14/05/2017 ‌

بڕیارە لە مانگی ئەیلوول/سێپتێمبەری ئەمساڵ، كۆمپانیای ئەپڵ ڤێرژنی نوێی ئایفۆن بەناوی ئایفۆن8 بخاتە بازاڕەكانەوە، لە میدیاكان زۆر باس لە تایبەتمەندییەكانی ئەو جۆرە نوێیەی مۆبایل دەكرێ، بەڵام ڕەنگە كەس نرخی ئایفۆن 8ی نەزانێ كە دوای بڵابوونەوەی ئەو مۆبایلە بە چەند دەبێت؟

زۆرێك لە میدیاكان دەنگۆیان بڵاو كردووەتەوە كە نرخی ئایفۆن8 دەگاتە هەزار دۆلاری ئەمەریكی، بەڵام شیكەرەوەكانی "گۆڵدمان ساكس" دەڵێن، ئایفۆن8ی جۆری 256 گێگا بایت نرخەكەی لە هەزار دۆلاریش زیاتر دەبێ و دەگاتە هەزار و 99 دۆلاری ئەمەریكی.

پێگەی "دەیلی مەیل" بڵاوی كردەوە، ئەو مۆبایلە زیرەكە كە بە شاشەی ئۆلید و ڕوانگەی سێ دووری و تەكنەلۆجیای واقیعی گریمانەیی كار دەكات، نرخەكەی زۆرتر دەبێ لە جۆرەكانی تری ئایفۆن.

سیمۆنا جانكۆفسكی لە تۆڕەی "سی ئێن بی سی"ی ئەمەریكی ئاشكرای كرد كە نرخی ئایفۆن8 ئەو جۆرەی كە ئاسایییە، ئەوا نرخەكەی دەگاتە 999 دۆلاری ئەمەریكی كە تواناكەی 128 گێگابایتە، بەڵام 256 گێگابایتەكەی دەبێتە هەزار و 99 دۆلاری ئەمەریكی، لەوكاتەی لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕەكانەوە.

سەرچاوە/المستقلە.



وشە - باز ئه‌حمه‌د